
له ئۆتۆبانی وڵاتی نه‌مسا دوو كۆچبه‌ر له ناو ئۆتۆمبیلێكی جۆری Van كه پڕ بوو له كۆچبه‌ری نایاسایی گیانیان له ده‌ستدا
ڕۆژی سێشه‌ممه له وڵاتی نه‌مسا ئۆتۆمبیلێكی جۆری Van كه 28 كۆچبه‌ری نایاسایی تێكردبوو به له وڵاتی هه‌نگاریاوه به مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی بیانگه‌یه‌نێته وڵاتی ئه‌ڵمانیا.
له ئۆتۆبانی سه‌ر سنوری هه‌نگاریا و نه‌مسا سه‌ربازانی نه‌مسا گومانیان له ئۆتۆمبیله‌كه كرد و ڕایانگرت بۆ پشكنین، ده‌ركه‌وت كه 28 كۆچبه‌ری سوری تێدا شاردراونه‌ته‌وه و دوو كه‌سیان گیانیان له ده‌ستداوه. به پێی میدیاكانی ئه‌و وڵاته، شۆفێره‌كه هه‌ڵهات.
كۆچبه‌ره‌كان له نێو ڤانه‌كه هێنده زۆر بوون كه توانای هاتووچ كردنیان نه‌بوو، بۆیه گومان له‌وه ده‌كرێت به‌هۆی ته‌نگه نه‌فه‌سه‌وه گیانیان له‌ده‌ستدابێت. سه‌ربازانی هه‌نگاریا ئاو خواردنیان به كۆچبه‌ره‌كان دابه‌ش كرد كه له بارودۆخێكی خراپ و مه‌ترسیدا بوون. گوتیان له هه‌نگاریاوه به‌ڕێكه‌وتن به مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی شۆفێره‌كه بیانگه‌یه‌نێته وڵاتی ئه‌ڵمانیا.

٢وه‌زیری ناوجۆی نه‌مسا، كارلس نێهامێر به میدیاكانی ڕاگه‌یاند: گیان له‌ده‌ستدانی كۆچبه‌رێك یاخود زیاتر، به ڕه‌زامه‌ندی قاچاخچیه‌كان ئه‌نجام ده‌درێت.
ئه‌مه یه‌كه‌م جار نیه كه كۆچبه‌ران له خاكی نه‌مسا به‌هۆی ته‌نگه نه‌فه‌سه‌وه گیان له‌ده‌ستده‌ده‌ن، به‌ڵكو له 27/8/2015 له ئۆتۆبانی نه‌مسا له بارهه‌ڵگرێكدا به 71 كۆچبه‌ری سوری و ئه‌فغانی و كورد و عێراقیش هه‌موویان به‌هۆی ته‌نگه نه‌فه‌سه‌وه گیانیان له ده‌ستدا. ڕووداوه‌كه ته‌واوی جیهانی تووشی شۆك كرد و بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر میدیاكان باسیان ده‌كرد.

تا ئێستا شۆفێری ئۆتۆمبیله‌كه ده‌ستگیر نه‌كراوه و پۆلیس و سه‌ربازانی نه‌مسا به‌دواداچوون له سه‌ر ڕووداوه‌كه ده‌كه‌ن.
پشتیوان جاف (Pishtiwan Jaf)
به‌ڕێوبه‌ری Pishti-News