
به‌هۆی پێداكێشانی شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌وه دوو په‌نابه‌ری كورد گیانیان له‌ده‌ستدا و 9ی په‌نابه‌ری دیكه بریندار بوون
شه‌وی ڕابردوو ژماره‌یه‌ك په‌نابه‌ری كورد له وڵاتی ئیتاڵیا، له سه‌ر هێڵی شه‌مه‌نده‌نه‌فه‌ر بوون به نیاز بوون به‌و شێوه‌یه‌ك بگه‌نه وڵاتی فه‌ڕه‌نسا تاكو ڕێگاكه‌یان لێ ون نه‌بێت، له ئاكامدا شه‌مه‌نده‌نه‌فه‌رێك خۆی پێدا كێشان و 2 په‌نابه‌ر ی كورد ده‌ستبه‌جێ گیانیان له‌ده‌ستدا و 9 دیكه‌یش بریندار بوون.
به پێی ڕۆژنامه‌ی ئیتاڵی La Repubblica, شه‌وی ڕابردوو كاتژمێر 23:20 به كاتی ئیتاڵیا له سه‌ر هێڵی ئاسنی شه‌مه‌نده‌نه‌فه‌ر كه 400 مه‌تر دوور بوون له ناوچه‌ی Quiliano-Vado (كویلیانۆ ڤادۆ) 11 په‌نابه‌ری كورد له سه‌ر هێڵی شه‌مه‌نده‌نه‌فه‌ره‌كه بوون به نیاز بوون به‌و شێوه‌یه بگه‌نه وڵاتی فه‌ڕه‌نسا و وایان ده‌زانی نزیكن له سه‌ر سنوره‌وه. به‌ڵام له ناكاودا شه‌مه‌نده‌نه‌فه‌رێك كه خێرایی زۆر بوو، خۆی پێداكێشان و له ڕووداوه‌كه‌دا 2 كورد گیانیان له ده‌ستدا و 9ی دیكه‌یش بریندار بوون. به‌په‌له په‌نابه‌ره‌كان ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی Paolo له ناوچه‌ی ساڤۆنا كران.
شۆفێری شه‌مه‌نده‌نه‌فه‌ره‌كه به میدیا ئیتاڵیه‌كانی ڕاگه‌یاند كه ناوچه‌كه زۆر تاریك بوو، په‌نابه‌ره‌كانی باش نه‌بینی و خێرایی زۆر بوو، سه‌ڕه‌ڕای ئه‌وه‌ی په‌نابه‌ره‌كانی ئاگادار كرده‌وه به‌ڵام نه‌یتوانی شه‌مه‌نده‌نه‌فه‌ره‌كه ڕاوه‌ستێنێت.
ئه‌و جۆره شه‌مه‌نده‌نه‌فه‌رانه له سه‌ر هێڵی نێوده‌وڵه‌تین و به ئه‌ندازه‌یه‌ك زۆر خێران و هه‌ندێك جار خێراییان 250كم له كاتژمێرێكدا تێده‌په‌ڕێنن.
به گوێره‌ی میدیاكانی ئیتاڵیا، هه‌موو په‌نابه‌ره‌كان كوردن و ته‌مه‌نیان له نێوان 18 بۆ 20 ده‌بێت.
9 په‌نابه‌ره كورده‌كه‌ی دیكه دوای ئه‌وه‌ی له نه‌خۆشخانه‌كه هاتنه ده‌ره‌وه ڕه‌وانه‌ی بنكه‌ی پۆلیسی ئه‌و ناوچه‌یه كران بۆ لێكۆڵینه‌وه له سه‌ر ڕووداوه‌كه و تاكو بزانن بۆچی ئه‌و په‌نابه‌رانه له‌و شوێنه بوون و چۆن گه‌یشتونه‌ته وڵاتی ئیتاڵیا.
په‌نابه‌ره كورده‌كان به هاوكاری وه‌رگێڕێكه‌وه باسیان له‌وه كرد كه له ڕێگه‌ی ئاوه‌وه گه‌یشتوونه‌ته ئیتاڵیا و به هاوكاری بارهه‌ڵگرێكه‌وه گه‌یشتنه ناوچه‌ی Savona تاكو له‌وێ بگه‌نه ناوچه‌ی Ventimiglia و له‌وێش بگه‌نه وڵاتی فه‌ڕه‌نسا.
په‌نابه‌ره كورده‌كان هیچ شاره‌زایییه‌كیان له سه‌ر ئه‌و ناوچه‌یه نه‌بوو وایان ده‌زانی نزیكن له سه‌ر سنوری فه‌ڕه‌نسا (Ventimiglia) به‌ڵام به پێچه‌وانه‌وه نزیكه‌ی 115 كیلۆمه‌تر دوور بوون.
پشتیوان جاف (Pishtiwan Jaf)
به‌ڕێوبه‌ری Pishti-News
شوێنی نیزك ڕووداوه‌كه كویلیانۆ ڤادۆ و سه‌ر سنوری فه‌ڕه‌نسا Ventimiglia، به شه‌مه‌نده‌نه‌فه‌ر 2 كاتژمێڕ و 29 خوله‌كه و 113 كیلۆمه‌تریش له‌یه‌ك دوورن.