په‌نابه‌ران

دوو ڕۆژە 53 كۆچبەر لە دەریاكانی ئیتاڵیا ماونەتەوە

نزیكەی 2 ڕۆژ دەبێت 53 كۆچبەری ئەفریقی لە لایەن باخیرەیەكی سەر بە ڕێكخراوێكی ئەڵمانی لە دەریای ناوڕاستدا ڕزگاركران. پۆلیسی ئیتاڵیا ڕێگری دەكات كە كۆچبەرەكان داخڵی خاكی وڵاتەكەیان ببن و ماوەی 2 ڕۆژە لە ناو باخیرەكەدا ماونەتەوە، لەو 53 كۆچبەرە تەنها 9 كۆچبەریان. دابەزیون كە باری تەندروستیان. ناجێگیر بووە.
ماوەیەك لەمەوبەر حكومەتی ئیتاڵیا بە تایبەتی وەزیری ناوخۆی ئەو وڵاتە كە یاسایەكی پەسەند كردووە بۆ ئەو كۆچبەرانەی لە دەریای ناوڕاست ڕزگار دەكرێن لە لایەن ڕێكخراوەكان بەبێ مۆڵەت سزا دەدرێن و ئەگەری هەیە بۆ هەر پەنابەرێك بڕی 6.000€ سزابدرێن.

هەڵۆ خەلیل (Hallo Xalil)

زیاتر ببینه

ئه‌مانه‌ش ببینه‌

Back to top button