په‌نابه‌ران

دۆخی په‌نابه‌ران له‌ كه‌مپی مۆریا له‌ دورگه‌ی لێسڤۆس له‌ مه‌ترسیدایه‌

 
ئێمه‌ وه‌ك تیمی Pishti-News, ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر پێمان راگه‌یاندن كه‌ وه‌زاره‌تی په‌نابه‌رانی یۆنان به‌ نیازه‌ نزیكه‌ی 7.000 په‌نابه‌ر له‌ گشت كه‌مپه‌كانی دورگه‌كانی یۆنان كه‌م بكاته‌وه‌ تا كۆتای ساڵی  2018.
 
له‌ مانگی 5ی ئه‌مساله‌وه‌ 3.950 په‌نابه‌ر له‌ دورگه‌ی لێسڤۆس ره‌وانه‌ی شاره‌كانی باكوری یۆنان كراون و له‌ هه‌مان كاتیشدا 5.450 په‌نابه‌ر له‌ ده‌ریاكانی توركیاوه‌ گه‌یشتونه‌ته‌ هه‌مان دورگه‌. ئه‌مه‌ش كاری گواستنه‌وه‌ی په‌نابه‌ره‌كانی ئه‌سته‌م تر كردووه‌، چونكه‌ وه‌زیری په‌نابه‌رانی یۆنان له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، وه‌ك وه‌زاره‌تی په‌نابه‌ران مه‌به‌ستمانه‌ هاوكاری كه‌مپه‌كانی دورگه‌كان بكه‌ین به‌ تایبه‌تیش كه‌مپه‌كانی دورگه‌ی لێسڤۆو، به‌ڵام چاره‌سه‌ر ئه‌وه‌ نیه‌، ئێمه‌ رێژه‌ی په‌نابه‌ران كه‌م بكه‌ینه‌وه‌ و پاش ماوه‌یه‌كی دیكه‌ 2 ئه‌وه‌نده‌ په‌نابه‌ر روو بكه‌نه‌ هه‌مان دورگه‌.
وه‌زیری په‌نابه‌رانی یۆنان، دیمیتریس ڤیچاس، ئه‌وه‌شی راگه‌یاند كه‌ هه‌وڵی زیاتر ده‌ده‌ن بۆ كه‌م كردنه‌وه‌ی رێژه‌ی په‌نابه‌ران له‌ دورگه‌كان تا كۆتای ساڵی 2018 و پرۆسه‌ی پێدانی مافی په‌نابه‌رێتیش خێراتر ده‌كه‌ن و تا ئێستاش كارمه‌ندی ده‌زگاكانی مافی په‌نابه‌رێتیان زیاتر كردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی پرۆسه‌كان زووتر لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ سه‌ر بكرێت.
به‌ هۆی پیس كردنی كه‌مپی لێسڤۆس له‌ لایه‌ن په‌نابه‌ره‌كان، كه‌ ئێستا زۆر شوێنی نا ته‌دروستی تێدایه‌ و په‌نابه‌ره‌كان به‌ گشتی پاك و خاوێنی ناپارێزن، شاره‌وانی لێسڤۆس داوای كردووه‌ له‌ وه‌زیری په‌نابه‌ران، هه‌وڵی جدی بدات بۆ پاك كردنوه‌ی كه‌مپه‌كه‌، چونكه‌ دانیشتوانی ده‌وروبه‌ری كه‌مپه‌كان توشی ڤایروس ده‌بن و پێویسته‌ چاره‌سه‌رێكی خێرایی بكرێت.
له‌ وه‌ڵامیدا، وه‌زیری په‌نابه‌ران ئه‌وه‌وشی وت: به‌ هۆی سیسته‌می حكومی، پاك كردنوه‌ی كه‌مپه‌كان تاخیر بووه‌ و خۆم به‌رپرسیار ده‌زانم، به‌ڵام به‌ڵێنتان پێده‌ده‌م كه‌ ئه‌و كاره‌ش جێ به‌ جێ ده‌كه‌م و ئه‌وه‌شتان پێ راده‌گه‌یه‌نم كه‌ مه‌به‌ستمان دروست كردنی كه‌مپی دیكه‌ نیه‌ له‌ لێسڤۆس به‌ڵكو كه‌م كردنی رێژه‌ی ئه‌و په‌نابه‌رانه‌.

 

پشتیوان جاف (Pishtiwan Jaf)

به‌ڕێوبه‌ری Pishti-News

زیاتر ببینه

ئه‌مانه‌ش ببینه‌

Back to top button