خورهه لاتی ناوه راست

دیار نه‌مانى فڕۆكه‌یه‌ك به‌ 400 كیلۆ ئاڵتوونه‌وه‌

كات: ڕۆژى پێنجشه‌ممه‌ 3ى ئه‌كتۆبه‌رى 1957
شوێن: فڕۆكه‌خانه‌ى به‌یروتى نێوده‌وڵه‌تى له‌ لوبنان
گه‌شته‌كه‌ بۆ وڵاتى به‌حره‌ین و سه‌ره‌تا له‌ كوه‌یت ئه‌نیشێته‌وه‌، 23 نه‌فه‌رى هه‌ڵگرتووه‌ و ستافى فڕۆكه‌وانیه‌كه‌ش چوار كه‌سن، هه‌روه‌ها له‌ 15 سندوقدا 400 كیلۆ ئاڵتوونى باركردووه‌.

دواى 17 ده‌قه‌ له‌ فڕینی فڕۆكه‌كه‌ و گه‌یشتنى به‌ ئاسمانى شارى صه‌یدا، شكرالله ئه‌بو سه‌مرا، كاپتنى فڕۆكه‌كه‌ په‌یوه‌ندى به‌ فڕۆكه‌خانه‌وه‌ كرد و پێیڕاگه‌یاندن ئاگر له‌ مه‌كینه‌یه‌كی فڕۆكه‌كه‌ هه‌ستاوه‌ و ده‌گه‌ڕێته‌وه‌، دواى دوو ده‌قه‌ وتى ناگه‌مه‌ فڕۆكه‌خانه‌ و من له‌به‌رزى 6000 پێم و فڕۆكه‌كه‌ ده‌كه‌وێته‌ خواره‌وه‌، دوا وشه‌كانى شكرالله ئه‌وه‌ بوو: من له‌به‌رزى 1500 پێم، ده‌سه‌ڵاتم به‌سه‌ر فڕۆكه‌كه‌وه‌ نه‌ما، ناتوانم بگه‌ڕێمه‌وه‌..هه‌ڵه‌ى من نه‌بوو..هه‌ڵه‌ى من نه‌بوو..له‌وكاته‌وه‌ تائێستا نه‌ فڕۆكه‌كه‌ و سه‌رنشینه‌كان دۆزرانه‌وه‌، نه‌ 400 كیلۆ ئاڵتونه‌كه‌ش.

دواى 35 ساڵ كۆمپانیای ته‌ئمینى فڕۆكه‌كه‌ كه‌ به‌ریتانییه‌، قه‌ره‌بووى فڕۆكه‌كه‌ى كرده‌وه‌. له‌ماوه‌ى 60 ساڵى ڕابردوو زۆر لایه‌ن هه‌وڵیان دا بگه‌نه‌ ئاڵتوونه‌كه‌، لێكۆڵینه‌وه‌ و گه‌ڕأنێكى زۆر كرا، به‌ڵام بی ئه‌نجام، له‌به‌رامبه‌ر 400 كیلۆ ئاڵتوونه‌كه‌، زۆر به‌كه‌مى باسى 27 مرۆڤه‌كه‌ى ناو فڕۆكه‌كه‌ كرا.

ئامادەکردنی: سۆران کریم

 

زیاتر ببینه

ئه‌مانه‌ش ببینه‌

Back to top button