جیهان

دیپۆرت کردنی پەنابەران دەستی پێکرد…

دەزگای میدیای پشتی-نیوز یەکمین دەزگا بوو کە پێمان راگەیاندن کە لە مانگی 8 دیپۆرت کردنی پەنابەران لە ئەڵمانیاوە دەست پێدەکای. ئەمەش لە کاتێکدا کە چەند پەیجێکی نافەرمی لێدوانی و راگەیاندنی ئانگێلا مێرکێلیان رەت کردەوە و بە پەنابەرەکانیان دەگوت، ھیچ پەنابەرێک دیپۆرت ناکرێتەوە. تەنیا پشتی-نیوز ھەواڵەکان بە ڕاست و فەرمی بڵاو دەکاتەوە.

رێکەوتنی دیپۆرت کردنی پەنابەران لە ئەڵمانیاوە بۆ ئیسپانیا

رۆژی دووشەمە ئەڵمانیا یەکەم رێکەوتنی لە گەڵ ئیسپانیا، بۆ دیپۆرت کردنی پەنابەران، ئەنجامدا. 

لەمەو دوا، ھەر پەنابەرێک کە پەنجەمۆری وڵاتی ئیسپانیای ھەبێت، واتە داوای مافی پەنابەرێتی کردبێت، پاشان روو بکاتە ئەڵمانیا ول لەوێش داوای مافی پەنابەرێتی بکات، بە پێی رێکەوتنی ھەدوو وڵات لە ماوەی 48 کاتژمێردا، دیپۆرتی ئیسپانیا دەکرێتەوە.

ئێمە وەک تیمی پشتی-نیوز، تاکە میدیا بوون کە پێش 2 مابگ باسی ئەم رێکەوتنانەی وڵاتانی ئەڵمانیا و ئیسپانیامان بۆ کردن و پەنابەرانمان لێ ئاگادار کردەوە .

رۆژی دووشەمە بەرپرسێکی وەزارەتی ناوخۆی ئەڵمانیا راگەیاند کە لە دوای ئەم رێکەوتنە پەنابەران دیپۆرتی ئیسپانیا دەکرێنەوە و حکومەتی ئیسپانیاش ھیچ لاریەکی نیە و پەنابەرە دیپۆرت کراوەکان وەر ئەگرێتەوە…

بە پێی زانیاریەکان کە دەستی پشتی-نیوز کەوتون، ھێشتا رێکەوتن لە گەڵ وڵاتی یۆنان ئەنجام نەدراوە، بە ھۆی ئەوەی پێش ماوەیەک ئاگرێکی گەورە لە یۆنان روویدا و بوو بە ھۆکاری سوتاندنی نزیکەی 100 ھاوڵاتی یۆنان.  بەڵام دوای ماوەیەکی دیکە بەرپرسانی وەزارەری ناوخۆی ئەڵمانیا پەیوەندی بە حکومەتی یۆنان دەکەن بۆ ئەنجامدانی رێکەوتن نێوان ھەردوو وڵات.

سەبارەت بە رێکەوتنی ئەڵمانیا و ئیسپانیا، بریار وایە لە 11/08/2018 دەست پێبکات و ھەر پەنابەرێک دوای 11ی مانگ لە ئیسپانیاوە روو بکاتە ئەڵمانیا، دیپۆرت دەکرێتەوە.

Pishtiwan Jaf  :بەڕێوبەری پشتی-نیوز

زیاتر ببینه

ئه‌مانه‌ش ببینه‌

Back to top button