کوردستان

دەرمانی ماوە بەسەرچوو بەردەوام دەهێنرێتە هەرێمی کوردستانەوە

ماوەی زیاتر لە 27 ساڵە حکومەتی هەرێمی کوردستان، نەیتوانیوە کۆنڕۆڵی ئەو حاڵەتە بکات و هاوڵاتیانی هترێم نیگەرانن لە بێ ئاگای حکومەت.. ڕۆژان کچێکی تەمەن 27 ساڵە دەڵێت، بە حکومەت دەڵێم ئەو دەرمانانە لە عاسمانەوە نەکەوتونەتەخوارەوە، بەڵکو بە سنورەکان و سەیتەرەکانی ئێوەدا هاتۆتە ناو ئەم شارانە، ئەگەر ئێوە کۆنتڕۆڵی قاچاخچیتان پێ ناکرێت، چۆن ئەتوانن پارێزگاری لەنیشتمان و هاو نیشتمانی بکەن.

حکومەتی هەرێم بەردەوام لە؟هەوڵدایە بۆ بنەبڕکردی دیاردەی بە قاچاخ هێنانی کەل و پەل و دەرمانی بەسەرچوو، کە زیانێکی زۆر بە هاوڵاتیاندەگەیەنێت،لەڕوی تەندرووستیەوە، یەکێک لە فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرایەتی کۆنتڕۆل کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت، بەپشتی نیوسی ڕاگەیاند.. بەڕاستی کۆمپانیاکان زۆربەی ئەگەر هی بەرپرسان نەبن ئەوە هی کەس و کاریانن یاخووت ، پشکیان هەیە لە کۆمپانیاکاندا، بۆیە هەتا ئێستا ئەو دیاردەیە کۆنتڕۆڵ نەکراوە…..

هاوڵاتیان دەڵێن، وامان لێهاتووە، کە بە ترسەوە دەچینە دەرمانخانەکان.لەترسی نەبوونی کوالێتی و ئێکسپایاری دەرمانەکان بەپێی ئامارێکی ژووری بازرگانی تەنها لەم ساڵدا، زیاتر لە 27 دەرمانخانە و کۆمپانیا داخراون بەهۆی ئێکسپایاری و نەبوۆنی کوالێتی دەرمانەکانیان.

 

ئارۆس محمد

زیاتر ببینه

ئه‌مانه‌ش ببینه‌

Back to top button