کوردستان

دەرچووانی زانکۆ و پەیمانگاکان دادەمەزرێن

سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران رایدەگەیەنێت، بەهۆی قەیرانی دارایی ونەبونی بودجە، چەند ساڵێكە حکومەت کێشەی دامەزراندنی هەبووە بەڵام ساڵی داهاتوو دامەزراندن لە فەرمانگە و وەزارەتەکان دەستپێدەکاتەوە

لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا، کە بۆ هەریەک لە سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران و نەوزاد هادی لەبارەی کۆبوونەوەیان لەسەر پرسی زیانلێکەوتوانی بازاڕی لەنگەی هەولێر ڕێکخرابوو نێچیرڤان ئەحمەد رایگەیاند:
نەبوونی بودجە و قەیرانی دارایی وایکردبوو حکومەت نەتوانیت هیچ کەسێک و دەرچوویەکی زانکۆ و پەیمانگاکان دابمەرزینێت، وە ماوەی ٤ ساڵیش بوو هیچ پرۆژە یاسایەکی بودجە نەبوو لەپەرلەمان و حکومەت تا میلاک و دمەزراندن لە کەرتی گشتی دیاریبکات”.

وتیشی، بەدڵنیایی لە پرپژە یاسایی ساڵی ۲٠۱۹ ی هەرێمی کوردستان تیایدا پشکی دامەزراندن دیاریکراوە، بۆیە لەگەڵ پەسەندکردنی بودجەی ساڵی ۲٠۱۹ی حکومەتی هەرێم لەپەرلەمانی کوردستان ژمارەیەک لە دەرچووانی زانکۆ و پەیمانگاکان دادەمەزرێن هەروەها یەکەم و دووەم و سێیەمی زانکۆ و پەیمانگاکان و دەرچوانی پەرستاری و دەرمانسازی و ددانسازی کە مافێکی خۆیانە و میلاکی زۆری پێویستە وەزارەتی تەندروستی”.

نێچیرڤان ئەحمەد لەبارەی گرێبەستی فەرمانبەران و دامەزراندنیان بە شێوەیەکی هەمیشەیی رونیکردەوە: لە قۆناغی یەکەم پێداچوونەوە بەو کەسانەدا دەکرێت کە گرێبەستن بۆ ئەوەی بکرێن بە هەمیشەیی بۆ ئەوەش بە وردی و بەپێی پێویستی میلاک هەماهەنگی لەگەڵ سەرجەم فەرمانگە و وەزارەتەکان و دەکرێت بۆ دامەزراندنیان.

ئەوەشی خستەڕوو، بەشێک لەوانەی ئێستا گرێبەستن و کاتی یاساییان تەواو کردووە مافی خۆیانە بکرێن بە هەمیشەیی، چونکە یاسای تایبەت بە فەرمانبەری گرێبەستمان هەیە.

محەمەد کاک ٲحمەد/هەولێر

زیاتر ببینه

ئه‌مانه‌ش ببینه‌

Back to top button