کوردستان

دەقی پەیامەكەی بافڵ تاڵەبانی

 

دەقی پەیامەكەی بافڵ تاڵەبانی

دەمەوێت لەم ساتەدا پەیامێك ئاراستەی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و بەغداد بكەم، سەرەتا دەمەوێت سوپاسی هەموو لایەك بكەم بۆ ئەو هاوخەمی و هاوسۆزییەی كە بۆ گەلی كورد و خانەوادەكەمیان دەبڕی لەم ساتە هەستیارەدا.

كەسانی دیكە بە جوانی سوپاسی گەلی كوردستانیان كردووە بۆیە دەمەوێت دەرفەتی ئەوە بقۆزمەوە بە تاوتووێكردنی چەند بابەتێكی گرنگ لە ئێستادا.

لە سەردەمی سەرۆك مام جەلال كوردستان خاوەنی پێشكەوتنكی بەرچاو و لێهاتووییەكی زۆر و پەیوەندییەكی بەهێزی نێودەوڵەتی بوو.

بە هەمان شێوەش گوزەرانی هاووڵاتیانی كوردستان زۆر لە چاوی پێشوودا زۆر باشتر بوو، لەگەڵ ئەوەشدا پێشمەرگە قارەمانەكانمان شانبەشانی سوپای عێراق لە بەرەكانی جەنگدا رووبەڕووی دوژمن دەبوونەوە و پێشمەرگە قارەمانەكانمان بوونە پاڵەوان و ئەستێرەیەكی دیاری خۆرهەڵاتی ناوەڕاست لە جەنگی رووبەڕوونەوەی تیرۆردا.

لە ئێستاشدا رووبەڕووی قەیرانێكی دارایی سەخت بووینەتەوە و لەبەردەم شەڕێكی نەخوازراوداین، جەنگێك كە هەرگیز ویستی ئێمە نییە، وەك دەبینین ئەمڕۆ پێشمەرگە و هێزەكانی عێراق رووبەڕووی شەڕێكی نەخوازراو دەبنەوە و لە مەیدانی جەنگدا رووبەڕووی یەكتربوونەتەوە.

ئەمڕۆش لە دوای چەندین گۆڕانكاری گەلەكەمان لەژێر گوشارێكی گەورەی كۆمەڵگای نێودەوڵەتیدایە، كە ئەمەش بەهیچ شێوەیەك رێبازەكەی مام جەلال نییە.

داوا لە هەموو هەڤاڵانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و هەموو لایەنە سیاسییەكان و هاووڵاتیانی كوردستان دەكەم كە دەست لە نێودەست هاوكارمان بن بەهەمان لە ژێر رۆشنایی مام جەلال، كە پێویست دەكات یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ببێتە هۆكاری رزگاركردنی كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان و عێراق لەم تاریكییەی كە تێیكەوتوون.

داواكارین كە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و هەموو سەركردە سیاسییەكانی عێراق ئەم رەوشە نالەبارە ئەمنیە هێور بكرێتەوە‌.

بەدەر لەوەی كە گوایە ریفراندۆم یاساییە یان نا و چ بڕیارێك ئاراستەی گەل كراوە و رای كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان وەرگیراوە، هەر چەندە كۆمەڵگای نێودەوڵەتی كۆك نەبوون لەسەری، ئە‌م قۆناخە تێپەڕی.

لە ئێستاشدا داواكارم كە گفتوگۆی بێ مەرج و لە چوارچێوەی دەستوری عێراقدا كە لەژێر چاودێری جەنابی سەرۆك مام جەلال نووسراوەتەوە دەست پێ بكات، چونكە تەنها لەو رێگەیەوە دەتوانین هەموو مافەكانی گەلەكەمان زامن بكەین و بەرگری لە مافەڕەوەكانی گەلەكەمان بكەین بە هاوكاریی و یارمەتی كۆمەڵگای نێودەوڵەتی.

بەمشێوەیە دیپلۆماتیی و یاساییانە دەتوانین بجەنگین لە پێناو مافی پێشمەرگە و خانەوادە و مامۆستایان و تەواوی پێكهاتەكانی گەلی كوردستان.دەبێت ئەندام پەرلەمانەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بگەڕێنەوە بۆ ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، بە هەمان شێوەش دەبێت پەرلەمان بگەڕێتەوە سەر بنەما و مەبدەئی تەوافوق.

كەركووك پێویستی بە ئیدارەیەكی هاوبەش هەیە بەپێی دوایین دەرئەنجامی هەڵبژاردن، لەگەڵ ئەوەشدا دەبێت ئەنجوومەنێكی نوێی بۆ دەستنیشان بكرێت، ئەگەر پێویستیش بكات بەهەمان شێوە پارێزگارێكی نوێی بۆ دەستنیشان بكرێت، لەبەرئەوەی شاری كەركووك لە هەموو كەسایەتی و حیزبێكی سیاسی گەورەترە.

ناوچە جێناكۆكەكانیش بریتین لەو ناوچانەی كە هۆكاری ئاگر و كێشەكەن و پێویستی بە ئیدارەیەكی هاوبەش هەیە لە پێناو كوڕاندنەوەی چەخماخەی ئاگرەكە.حكومەتی هەرێمی كوردستان و ناوەند دەبێت كێشەكانی نێوانیان سەبارەت بە “نەوت و گاز” و داهاتەكەی بە شێوەیەكی شەفاف چارەسەر بكەن بە جۆرێك لە بەرژەوەندی كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان و گەلی عێراقدا بێت.

فڕۆكەخانە و خاڵە سنوورییەكانی هەرێمی كوردستان دەبێت لەلایەن كوردەوە كۆنتڕۆڵ و چاودێری بكرێت، لەگەڵ ئەوەشدا ئامادەین كە هەماهەنگی لەگەڵ بەغداد بكەین لەسەر وردەكارییەكانی، بەڵام دەبێت ئەو كەسانەی كە فڕۆكەخانە و دەروازە سنوورییەكان بەڕێوەدەبەن كوردن و دەبێت ماف و مووچەكانیان زامن بكرێت.

داواكارم لە هەموو هەڤاڵانی یەكێتی كە پێكەوە دەست لە نێودەست كار بكەین بۆ تێپەڕاندنی كێشەكان هەروەكو چۆن لە رابردوودا كارمان كردووە بۆ تێپەڕاندنی كێشەكان.داواكارم هەموو هەڤاڵانی یەكێتی كار بكەن لە پێناو پاراستنی مافەكانی گەلی كوردستان.

یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دەبێت هەمیشە بەپێی پەیڕەو و رێبازەكەی مام جەلال كار بكات، ئەگەر نا یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بریتی نییە لە یەكێتیەكەی مام جەلال.نابێت یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رێگە بەمە بدات، چونكە ئێمە بە هیچ شێوەیەك رێگە بەمە نادەین.

لە كۆتاییشدا دەمەوێت زۆر سوپاسی هەموو لایەك بكەم و هاوكاریكردنەكانتان لەم ساتەوەختە قورس و دژوارەدا، داواكارم هەموومان یەكگرتووبین و بەیەك دەنگ كاربكەین لەگەڵ عێراق و كۆمەڵگای نێودەوڵەتیدا لەپێناو ئاشتی و ئارامیدا.

زیاتر ببینه

ئه‌مانه‌ش ببینه‌

Back to top button