کوردستان

دەنگ بە کێ بدەین؟

جارێ لەسەرەتا دەبێت شتێک بەبیر بێنینەوە، لە ژیاندا دوو جۆرە بەرژەوەندی هەن :
یەک بەرژەوەندی گشتی.
دوو بەرژەوەندی تایبەت.
بەگشتی گەورەترین کێشەی کۆمەڵگاکەمان ئەوەیە بەرژەوەندی گشتی نڕخی پیازێکی ڕزیویش نییە له کاتێکدا کە بەرژەوەندی گشتی تێک چوو تەواو بەرژەوەندی تایبەتیش بەڕێژەیەکی زۆر له نێو دەچێت، لەم کۆمەڵگایە تاک بەپێی بەرژەوەندی تایبەتی خۆی هەموو شتێک هەڵدەسەنگێنێت، کابرا بچێتە لای گەورەترین دز و شەیتانی ئەم وڵاتە کارەکەی بەڕێ بکرێت ئەوا بە باشترین فریشتە پێناسەی دەکات، گەر بچێتە لایی گەورەترین وباشترین فریشتەش کارەکەی بەڕێ نەکرێت (کێشە نییە شایانی نەبێت) ئەوە ڕاستەوخۆ فریشتەکە بەشەیتان پێناسەی دەکات!.

لەم وڵاتە جادە بسۆتێنە، دار ببڕە، فێڵ بازبە، بازرگانی بەمرۆڤەوە بکە، تەنها پارەت هەبێت خۆت فریشتەی لەناو کۆمەڵگاد…!!.
وڵاتانی ئەوروپی لەسەر بەرژەوەندی گشتی وڵاتیان هەڵوەستە وەردەگرن، تو یەک قودی پپسی فڕەدەیتە نێو شەقام تۆشی نەفرەتی خەڵکی کۆمەڵگایان دەبیتەوە،
بەڵێ پارتی تا بڵێی ناعادیلە لەگەڵ ئەندامەکانی، تەنهاو تەنها بەرژەوەندی خۆی دەپارێزێت، زۆر کەمە دادوەرییەکی یەکسانانە بکات لە نێو کۆمەڵگادا تەنها بەفشاری کومەڵگا دەتوانێت پارتی یەکسان بکات، پارتی بۆ خەڵکی دڵسوزی خۆی ئاسان قوربانی نادات ئەوەش لە سیاسەتدا واردە، حزب دەبێت بەهێز بێت تاکو بگات بە ئامانجە گەورەکانی، پارتی دەزانێت بە پەیرەوکردنی یەکسانی وەکو ئێستا بەهێز نامینێت!.
بەڵام ئەمرو ئەم وڵاتە هەمووی لە مەترسیدایە، ساوێلکەییە تۆ نەزانیت بێ هەبوونی پارتی هەبوونی تاک، سەربەرزی کورد، ئازادی کوردستان هەرگیز زامن نابێت و بگرە هەر لەناویش دەچن.

هەموو تاکێک دەزانێت گەر بارزانی نەبوایە زۆر ئەستەم بوو کوردستان بەرگە بگرێت و داعش و دوایی حەشد داگیری نەکەن،
بێ بوونی پارتی لە ئێستادا ئەم وڵاتە بێ هێزی کوردی دەمینێت، پارتی لەئێستادا بۆشاییەکی پڕ کردووتەوە کە گەر زەعیف ببێت بە حزبەکانی دیکە پڕناکرێتەوە، نە شاسوار، نەلاهور، نەسەلاحەدین بەهائەدین، نە عەلی باپیر….تاد، هیچ کام لەم بەڕێزانە توانای پاراستنی کوردستانیان نییەو بگرە بەشێکیان لوبی دوژمنی کوردن، بۆیە لەئێستادا پارتی ئەلتەرناتیڤی نییە بۆ پاراستنی ئەم وڵاتە، لەسەر هەموومانە جیاوازی وبەرژەوەندییە تایبەتیەکان لەلاوە بنێین، ئەگەر لە لایەن پارتیەوە غەدریشت لێ کرا بێت ئەمرۆ بو وڵات و نەوەو و خەباتی باب وباپیرانت غەدرەکە لەلاوە بنێن و دەنگ بەو حزبە بدەن کە کەسێکی وەکو بەڕێز مەسعود بارزانی سەرۆکایەتی دەکات.

رۆژنامەنووس: کامی کمال

زیاتر ببینه

ئه‌مانه‌ش ببینه‌

Back to top button