سپۆرت

دەیڤد ڤیا دەیەوێت دووبارە لەگەڵ ئنیستا یاری بکات

دەیڤد ڤیا یاریزانی ئیسپانی و یانەی نیویۆرك سیتی ئەمریکی ڕەزامەندی نیشانداوە بۆ ئەوەی لەپاڵ ئەندریاس ئینیستا یاری بکات.

ئاژانسی  BBC بەریتانی ڕایگەیاند یاریزانی پێشووی یانەی بەرشلۆنەی ئیسپانی و یاریزانی ئێستای یانەی نیویۆرك سیتی ئەمریکی (دەیڤد ڤیا) ڕەزامەندی نیشانداوە دوای کۆتایی هاتنی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانە ئەمریکیەکە بچێتە یانەی ڤیسل کووبی ژاپۆنی و هاوشانی هاوڕێ ئیسپانیەکەی (ئەندریاس ئینیستا) یاری بکات.

جێگای ئاماژەیە دەیڤد ڤیا لە ساڵی 2014 پەیوەندی بە یانەی نیویۆرك سیتی ئەمریکی کردووە و بەژداری 124 یاری کردووە و 80 گۆڵی تۆمار کردووە.

هەڵۆ بەرزنجی

په‌یامنێری Pishti-News

زیاتر ببینه

ئه‌مانه‌ش ببینه‌

Back to top button