وتار

رابوون مەعروف و شەقی پارتی

بەرلە دەستپێک، هەمووجۆرە دەستدرێژییەکی جەستەیی بۆ سەر رابوون، لەلایەن ئەندامانی پارتی ئیدانەو شەرمەزار دەکەم، ناوبراو هەر هەڵەیەکی کرد، ئەوا رێگەی یاسایی هەیەو جێبەجێکردنی، جوانترین پەیڕەوکردنی پرۆسێسی دیموکراسی بوو. وەلێ، باکگراوندی نانەوەی هەموو ئەم پشێوییە، لەسەر زار خودی خۆیەوە روونبوویەوە. کە مەرامێکی سیاسی و بەلا رێبردنی تاکی کوردستان و بە دیاریکراوی ( دەنگدەر) ی هەڵبژاردنی داهاتوو خراوەتە نێو یاریەکە. چۆن؟
جارێ بەداخەوە، لە سنووری شاری سلێمانی یاروونتر ناوچەی سەوزو نیلی جۆرە کلتوورێک هاتۆتە وجود، جنێودان بە پارتی و سەرکردایەتییەکەی، بووەتە پێوەر بۆ گەیشتن بە بەرگی شۆرشگێری و بوێری، دواتریش هەڵچواندنی ئەندامانی پارتی و تووڕە بونیان تا ئاستی بەرپەرچدانەوەو پەلاماردان ( ئەندامانی پارتی، قبووڵی قسەی نەشیاو بە ماڵی بارزان، ناکەن..).و وەشانی شەق و بۆکس، هتد….
کە ئەمە لە دوو خولی هەڵبژاردنی رابردوودا لەم زۆنەی لەسەرەوە ناوی هاتووە، بۆ ژمارەیەک لە
(مێدیاکارو چالاکی مەدەنی و رۆشنفکری ـ حیزبی)، خێری داوەتەوەو بەشێکی باشیان لەم پێناوەدا پلەی ئەندام پەرلەمانی و وەزیری، بەڕێوبەری گشتی لە دام و دەزگاکانی میری بەرکەوتووە، واتە شەقی پارتی مسۆگەرت دەکات بۆ گەشتن بە مەرام. رابوون و رووداوەکەی پەرلەمان.
دوای رووداوەکە، ناوبراو لە دیمانەیەکی تیڤی کابرای لیستی گڵۆپەکە، وەدیار کەوت، بەشێوەیەک گفتی دەدا، وەک ئەوەی خۆیی و تاقمە نوێیەکەی( گڵۆپەکە) توانیبێتیان بارزانییان لەسەر کورسییەکەی لاداوەو بەسەروەری بۆخۆیانی تۆماربکەن. کورت و پوخت، بە ئاشکرا باکگراوندی رووداوەکەی بۆ ئەوە گەڕاندەوە کە پێشوەختە پلانی توڕەکردنی پارتییەشەقوەشێنەکانییان دارشتووە، تا ئەم ئاشووبەی لێبێتەوە،
(هاتنە سەرشەقامی بەپەلەی کابرای گڵۆپەکەلە سلێمانی ، گەواهییە)، هەربۆیێ چالاکی و هەوڵەکانی پەرلەمانتارانی گۆڕان و ئەمانی دی (یەکێتی، یەکگرتوو، کۆمەڵ)ی خستە نێو لاوازییەکی گەورەوە، کەهیچ سوودێکییان بۆ دەنگدەرانییان نەبووە لەرووی (سیاسی)یەوەو ناوناوەش بۆ کێشانی سۆزی جەماوەرانی، پیاهەڵدانێکی بەسەر شانی سەرکردەکانی ئەم حیزبانە دادەدا، تا لەهەڵبژاردنی داهاتوودا چاوێکیان لێیان بێت.
سەهین موفتی

 

زیاتر ببینه

ئه‌مانه‌ش ببینه‌

Back to top button