
دوای ئه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی دادی عێراق، بڕیاری داخستنی گرتوخانه‌ی فیدراڵیی چه‌مچه‌ماڵی دا، داوا له لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرا كه هاوكاربن له گواستنه‌وه‌ی تیرۆریسته به‌ندكراوه‌كانی گرتوخانه‌ی فیدراڵیی چه‌مچه‌ماڵ، بۆ به‌ندیخانه‌ی فیدراڵیی سوسێ.
شه‌وی رابردوو، كاژێر ٢:٣٠ ی خوله‌كی دوای نیوه‌شه‌و، هێزه په‌یوه‌نداره‌كان و ده‌زگای دژه تیرۆر كه ئه‌ركی پاراستنی گواستنه‌وه‌ی تیرۆریسته به‌ندكراوه‌كانیان بۆ به‌ندیخانه‌ی سوسێ جێ به‌جێ ده‌كرد، له‌لایه‌ن چه‌ند چه‌كدارێكه‌وه به چه‌كی قورس په‌لاماردران، كه هێزه په‌یوه‌نداره‌كان وه‌ڵامیاندانه‌وه و له ئاكامی ئه‌و پێكدادانه، كه‌سێك كوژرا، سێ كه‌س بریندار بوون و پێنج كه‌سیش له به‌شدارانی په‌لاماره‌كه ده‌ستگیركران كه ئێستا له ژێر لێكۆڵینه‌وه‌دان
راگه‌یاندنی ده‌زگای دژه تیرۆر
١٥-١–٢٠١٨