
راگەیەنراوێك لە بزووتنەوەی گۆڕِانەوە لە بارەی روداوەكانی ناو پەرلەمان ئەوەی كە لە پەرلەمانی كوردستاندا روودەدات و تا ئەم ساتەش بەردەوامە پێشهاتێكی هەرە مەترسیدارە و جێگای باوەڕی هیچ كەس و لایەنێك نیە، كە لایەنی دەسەڵاتدار لە هەولێر توانای كۆنترۆڵكردنی ئەو خەڵكە ئاژاوە گێڕەی نەبێ كە رۆیشتونەتە ناو حەرەمی پەرلەمان و هەڕەشەیان لەسەر گیانی پەرلەمانتاران و رۆژنامەنووسان درووستكردووە . لەمڕوەوە بەرپرسیارێتی پاراستنی گیانی پەرلەمانتاران و رۆژنامەنووسان دەخەینە ئەستۆی لایەنی دەسەڵاتدار و سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران و دەزگاكانی ئاسایش هەروەها بەرپرسن لە پاراستنی سەرو ماڵ و بارەگای هەموو لایەنە سیاسییەكان و لە روودانی هەر ئەگەرێكی نەخوازراو كە لەئەنجامی ئەو پێشهاتانە رووبدەن .. بۆیە داویان لێدەكەین بە ئەركی سەر شانی خۆیان هەڵسن و كۆتایی بەو دۆخە بهێنن. هاوكات لە داوا لە قونسوڵ و نوینەری وڵاتان دەكەین لە نزیكەوە چاودێری بارودۆخەكە بكەن و فشار لەسەر لایەنی دەسەڵاتدار درووستبكەن بۆ كۆتاییهینان بەو گرژیانە .. بزووتنەوەی گۆڕان 29/10/2017