جیهان

رێژه‌ی كه‌مپه‌كانی دورگه‌كانی یۆنان گه‌یشته‌ 17.771 په‌نابه‌ر

 

رێژه‌ی په‌نابه‌ران و كۆچبه‌ران له‌ دورگه‌كانی یۆنان رۆژ به‌ رۆژ زیاتر ده‌كات و هاوڵاتیانی دورگه‌كانیش نیگه‌رانن له‌ زیاد كردنی رێژه‌ی په‌نابه‌ران.

به‌ پێی دوایین ئاماری فه‌رمی وه‌زاره‌تی په‌نابه‌رانی یۆنان كه‌ ده‌ستی Pishti-News كه‌وتوه‌، ئێستا له‌ گشت دورگه‌كانی یۆنان 17.771 په‌نابه‌ر و كۆچبه‌ر له‌ ناو كه‌مپه‌كان ماونه‌ته‌وه‌ و له‌ نێویاندا زیاتر له‌ 14.500 په‌نابه‌ر گیریان خواردووه‌. به‌ پێی رێكخراوه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كان، گشت كه‌مپه‌كانی دورگه‌كان ته‌نیا بۆ 6.338 كه‌س دروت كراون.

به‌ پێی سیسته‌می تۆمار كردنی په‌نابه‌ران و وه‌زاره‌تی په‌نابه‌رانی یۆنان ئێستا له‌ دورگه‌ی لێسڤۆس 9.472 په‌نابه‌ر له‌ گشت كه‌مپه‌كانی ده‌ژین و ته‌نیا له‌ كه‌مپی مۆریا 7.356 په‌نابه‌ری تێدا ده‌ژین، له‌ كاتێكدا كه‌مپه‌كه‌ دروست كراوه‌ بۆ 3.000 په‌نابه‌ر.

له‌ دورگه‌ی سامۆس، كه‌مپێكی په‌نابه‌ران هه‌یه‌ كه‌ دروست كراوه‌ بۆ مانه‌وه‌ی 648 په‌نابه‌ر، به‌ڵام به‌ پێی دواین ئامار، ئێستا 3.637 په‌نابه‌ر تێیدا ده‌ژین و له‌ هه‌مان كاتدا له‌ كۆی دورگه‌كه‌دا، 3.887 په‌نابه‌ری تێدا هه‌ن.

2.054 په‌نابه‌ر ماونه‌ته‌وه‌ له‌ دورگه‌ی كیۆس و 1.119 له‌ دورگه‌ی كۆس و 1045 له‌ لێرۆس و 114 پەنابەری دیکەیش لە دەوروبەری دورگەی لێرۆس.

ته‌نیا له‌ رۆژی 02/07/2018دا 234 په‌نابه‌ر گه‌شتنه‌ دورگه‌كانی یۆنان (كیۆس 76, 57 ئینوسێس، 54 لێسڤۆس، 47 سامۆس) كه‌ گشتیان له‌ ده‌ریاكانی توركیاوه‌ به‌رێكه‌وتوبون.

له‌ هه‌مانكاتدا، رۆژی دووشه‌مه‌ ته‌نیا 77 په‌نابه‌ر له‌ دورگه‌كانی یۆنان گوستراونه‌وه‌ بۆ كه‌مپه‌كانی باكوری یۆبان (لێسڤۆس 36, كیۆس 28, سامۆس 11, كۆس 2)

ئه‌مه‌ش وا ده‌كات كه‌ رێژه‌ی گه‌یشتنی په‌نابه‌ری نا یاسایی زۆر زیاترن له‌ رێژه‌ی گوستنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران له‌ دورگه‌كان بۆ كه‌مپه‌كانی باكوری یۆنانوه‌.

جێگری وه‌زیری ناوخۆی یۆنان چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر له‌ لێدوانێكی تایبه‌تدا به‌ پشتی-نیوزی راگه‌یاند كه‌ له‌ مانگی 9دا ده‌ست ئه‌كرێت به‌ گواستنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران له‌ دورگه‌كان به‌ڵام ناتوانین گشتیان بگوازینه‌وه‌ چونكه‌ ئه‌گه‌ر كارێكی وا ئه‌نجام بده‌ین و دورگه‌كان چۆڵ بكه‌ین له‌ په‌نابه‌ران، له‌ نێوان 2 رۆژدا دووباره‌ گشت كه‌مپه‌كانی دورگه‌كان فول ده‌بنه‌وه‌.

جێگری وه‌زیری په‌نابه‌ران له‌ یۆنان: یانیس بالافاس Yannis Balafas

 

پشتیوان جاف (Pishtiwan Jaf)

به‌ڕێوبه‌ری Pishti-News

 

سه‌رچاوه‌: وه‌زاره‌تی په‌نابه‌رانی یۆنان,

وه‌زاره‌تی راگه‌یاندنی یۆنان,

skai.gr

زیاتر ببینه

ئه‌مانه‌ش ببینه‌

Back to top button