Uncategorized

رێژەی خەتەنەكردن لەهەرێمی كوردستان بەرزە

رێكخراوی یونیسێفرێژەی خەتەنەكردنی كچانی لە عیراقدا راگەیاند ،ئاشكراشیكردوە لە هەرێمی كوردستاندا رێژەكە بەرزە.

یونیسێف لەراپۆرتێكدا بڵاویكردوەتەوە، رێژەی ئەو كچانەی لە عیراقدا خەتەنە دەكرێن و ئەندامی زاوزێیان دەشێوێنرێت (%7.4)ە،
یونیسێف ئاماژەیشی بەوەکردووە”سەرەڕای ئەوەی ئەو رێژەیە لەچاو وڵاتانی دیكەی ناوچەكەدا كەمە، بەڵام تەنانەت تۆماركردنی یەك حاڵەت قبوڵ نەكراوە و پێویستە ئامانجی هەموومان پاراستنی كچان بێت لەو كارە ئازاربەخشە”.

یونسێف لەڕاپۆرتەکەیدا ئاماژەی بەوەشكردووە” لەگەڵ دامەزراوە حكومییەكانی عیراق و ناحكومییەكانی هەرێمی كوردستان لە چەند ناوچەیەكدا كاردەكەن بۆ روبەڕوبونەوەی ئەو دیاردەیە. هەروەك رونیكردوەتەوە، لە هەرێمی كوردستاندا رێژەیەكی بەرزی خەتەنەكردنی كچان هەیە و لە رێگەی هەڵمەتەكانەوە كار بۆ نەهێشتنی ئەو دیاردەیە دەكرێت”.

رێكخراوی یونیسێف جەختیكردوەتەوە لەوەی خەتەكردن لە دیاردە ئازاربەخشەكانە و زیانی جەستەیی و دەروونی بەكچان و ژنان دەگەیەنێت.

زیاتر ببینه

ئه‌مانه‌ش ببینه‌

Back to top button