په‌نابه‌رانڤیدیۆ

زانیاری نوێ له‌ سه‌ر ئه‌و په‌نابه‌ره‌ی له‌ گرتووخانه‌یه‌كی یۆناندا كۆتایی به‌ ژیانی خۆی هێنا

په‌نابه‌رێك له‌ گرتووخانه‌یه‌كی یۆناندا كۆتایی به‌ ژیانی خۆی هێنا

 

ڕۆژی 27/3/2021، له‌ كه‌مپێكی داخراوی یۆناندا له‌ ناوچه‌ی كۆرینتۆس، په‌نابه‌رێكی ته‌مه‌ن 24 ساڵ به‌ ناوی ئیبراهیم، دوای 16 مانگ له‌و كه‌مپه‌ داخراوه‌دا كۆتای به‌ ژیانی خۆی هێنا.

به‌ پێی زانیاریه‌كان كه‌ تایبه‌ت ده‌ستی پشتی-نیوز كه‌وتوون، په‌نابه‌ره‌كه‌ كه‌ هاوڵاتی توركیایه‌، دوای 16 مانگ مانه‌وه‌ی له‌و كه‌مپه‌ ده‌خراوه‌دا، بڕیار وابوو ئه‌وراقی فه‌رمی وه‌ربگرێت و ئازاد بكرێت به‌ڵام مانه‌وه‌ی له‌ كه‌مپه‌ داخراوه‌كه‌دا دره‌ژ كرایه‌وه‌ و به‌و هۆیه‌ كۆتایی به‌ ژیانی خۆی هێنا.

دواتر ده‌ستگیر كراوانی ناو كه‌مپه‌ داخراوه‌كه‌ خۆپیشاندانێكیان ئه‌نجام دا و ئاگریان له‌ چه‌ند شوێنێكی كه‌مپه‌كه‌دا هه‌ڵكرد

 

وه‌ك تیمی ڕۆژنانمه‌وانی پشتی-نیوز په‌یوه‌ندیمان كرد به‌ UNHCR و ئه‌وانمان  له‌ ڕووداوه‌كه‌ ئاگادار كرده‌وه‌ ، هه‌روها ڕێكخراوی KEERFA و چه‌ند میدیایه‌كی یۆنانیشمان له‌و ڕووداوه‌ ئاگادار كرده‌وه‌، تاكو كارێكی جدی بكرێت بۆ ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی له‌و كه‌مپه‌ داخراوه‌ گیریان خواردووه‌.

به‌ڤیدیۆ:

ساته‌وه‌ختی ڕووداوه‌كه‌:

 

UNCHR بۆ پشیی-نیوز:

سوپاستان ئه‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی ئێمه‌تان له‌و ڕووداوه‌ ناخ هه‌ژێنه‌ ئاگادار كرده‌وه‌. ئێمه‌ په‌یوه‌ندی ئه‌كه‌ین به‌ به‌رپرسانی ئه‌و كه‌مپه‌ و لایه‌نی په‌یوه‌ندیدات، تاكو بزانین بۆچی ئه‌و په‌نابه‌ره‌ هێنده‌ له‌و كه‌مپه‌ ماوه‌ته‌وه‌. ده‌بێت ئه‌وه‌ بزانن، به‌داخه‌وه‌ به‌ پێی یاسا ده‌توانن تا 18 مانگ كه‌سێك ده‌ستگیر بكه‌ن و وه‌ڵامی نه‌ده‌نه‌وه‌. به‌ڵام ئێمه‌ لێكۆڵینوه‌ی خۆمان به‌ جدی ئه‌كه‌ین.

ڕۆژنامه‌یه‌كی ناوبانگی یۆنان، هه‌واڵه‌كه‌ی به‌ سه‌رچاوه‌ی پشتی-نیوز به‌ زمانی یۆنانی بڵاو كرده‌وه‌

https://www.efsyn.gr/ellada/koinonia/287349_aytoktonise-prosfygas-sto-kentro-kratisis-korinthoy

 

پشتیوان جاف (Pishtiwan Jaf)

به‌ڕێوبه‌ری Pishti-News

زیاتر ببینه

ئه‌مانه‌ش ببینه‌

Back to top button