
باخیره‌یه‌ك به 180 كۆچبه‌ره‌وه له ده‌ه‌ریای ئیجه نادیاره
ڕۆژی سێشه‌ممه 20/10/2020 وه‌ك تیمی ڕۆژنامه‌وانی پشتی-نیوز هه‌واڵێكمان بڵاو كرده‌وه له سه‌ر باخیره‌یه‌ك به 200 كۆچبه‌ری نایاسایی له ده‌ریای ئیجه له باشوری دورگه‌ی كریتی یۆنان. باخیره‌كه له لایه‌ن ماسگرێكی یۆنانیه‌وه بینرابوو و هێزی ده‌ریاوانی یۆنانی لێ ئاگادار كردبۆوه كه باخیره‌كه نزیكه‌ی 200 كۆچبه‌ری تێدایه.
په‌یوه‌ندیمان كرد به وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ریاوانی یۆنان و پێی ڕاگه‌یاندین كه ته‌نها ده‌نگۆی ئه‌وه هه‌یه باخیره‌یه‌ك هه‌یه له باشوری دورگه‌ی كریتی وه‌ك باس ده‌كرێت 200 كۆچبه‌ری نایاساییان له گه‌ڵه به‌ڵام به فه‌رمی هیچ زانیاریه‌كمان لانیه، چونكه كه‌س په‌یه‌وندی به هێڵی فریاكه‌وتن ژماره 112 نه‌كردووه و نازانین له كوێن. وه‌ك هێزی ده‌ریاوانی یۆنان ئێمه له ناو ئاوی خۆماندا هیچ باخیره‌یه‌كمان نه‌بینیوه. به‌ڵام به‌دواداچوونه‌كان به‌رده‌وامن.
دوای به‌دواداچوون له سه‌ر ئه‌و باخیره‌یه كه چه‌ند ڕۆژێكه نادیاره، ده‌ركه‌وت كه باخیره‌كه له نێو ئاوی نێوده‌وڵه‌تیدایه له نێوان ئاوی یۆنان و مسڕدا، بۆیه هێزی ده‌ریاوانی یۆنان نه‌یتوانیوه بگاته ئه‌و ئاوه چونكه به پێی یاسای نێوده‌وڵه‌تی، هێزی ده‌ریاوانی یۆنان ته‌نها له ئاوی سنوری خۆیدا ده‌توانێت په‌نابه‌ر و كۆچبه‌ری نایاسایی ده‌ستگیر بكات.
یه‌كێك له كه‌سوكاری ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی نێی باخیره‌كه په‌یه‌وندی به پشتی-نیوز كرد و پێی ڕاگه‌یاندن:
”باخیره‌كه 180 كۆچبه‌ری تێدایه كه زۆرینه‌یان كوردن. قسه‌م له گه‌ڵ یه‌كێك له په‌نابه‌ره‌كانی ناو یه‌خته‌كه كرد، هه‌موویان سه‌لامه‌تن. كاتێك له خزمه‌كه‌م پرسی له كوێن، پێی وتم زۆر دورین له دورگه‌ی كریتی، ناتوانم قسه بكه‌م وا پۆلیسمان بۆ هات”.
له به‌رامبه‌ردا وه‌زاره‌تی ده‌ریاوانی یۆنان ڕه‌تی كرده‌وه كه هێزی ئه‌وان باخیره‌كه‌یان دۆزیبێته‌وه و ده‌ستیان به‌سه‌ردا گرتبێت، چونكه هێزێكی وڵاتێكی دیكه ئه‌گه‌ری هه‌یه ئه‌وانی ده‌ستگیر كردبێت.
بە پێی دوایین زانیاریەکان کە لە لایەن یەکێک لە کەسوکاری ناو ئەو یەختە بە پشتی-نیوزی ڕاگەیاند، باخیرەکە دەستی بەسەردا گیراوە و گەڕاوەتەوە بۆ تورکیا. لە ئێستادا هەموو کۆچبەرەکان دەستگیر کراون.
پشتیوان جاف
به‌ڕێوبه‌ری Pishti-News