په‌نابه‌ران

زانیاری نوێ له‌ سه‌ر دابه‌شكردنی مووچه‌ به‌ په‌نابه‌رانی یۆنان

له‌مه‌و دوا وه‌زاره‌تی په‌نابه‌رانی یۆنان به‌رپرسه‌ له‌ سه‌ر دابه‌شكردنی مووشه‌ به‌ په‌نابه‌ران

دابه‌شكردنی مووچه‌ له‌ UNHCRوه‌ ڕاده‌ستی وه‌زاره‌تی په‌نابه‌ری یۆنان كرا

 

نزیكه‌ی 4 ساڵ ده‌بێت UNHCR مووچه‌ی به‌ سه‌ر په‌نابه‌ران دابه‌ش ده‌كرد به‌ڵام له‌ ئه‌مڕۆوه‌ 01/10/2021 دابه‌شكردنی مووچه‌ی په‌نابه‌ران له‌ لایه‌ن وه‌زاره‌تی په‌نابه‌رانی یۆنانه‌وه‌ جێ به‌جێ ده‌كرێت.

به‌ پێی ئه‌و زانیاریه‌كان كه‌ ده‌ستی پشتی-نیوز كه‌وتوون، هێشتا وه‌زاره‌تی په‌نابه‌رانی یۆنان، هیچ گرێبه‌ستێكی له‌ گه‌ڵ بانكێكی یۆنانی نه‌كردووه‌ تاكو ئه‌وان كارتی بانكی نوێ بده‌ن به‌ په‌نابه‌ران و مووچه‌كانی خۆیان وه‌ربگرن. به‌رپرسێكی باڵای وه‌زاره‌ت تایبه‌ت به‌ پشتی-نیوزی ڕاگه‌یاند كه‌ ئه‌وه‌ له‌م هه‌فته‌دا جێ به‌جێ ده‌كرێت و گرێبه‌ستێك له‌ گه‌ڵ بانكێك ده‌به‌ستین و هه‌موو میدیاكارانیش ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه‌.

گوتیشی، له‌مه‌و دوا، به‌رپرسانی كه‌مپه‌كان به‌رپرس ده‌بن له‌ تۆمار كردنی ناوی ئه‌و كه‌سانه‌ی پێویسته‌ مووچه‌ وه‌ربگرن. هیچ پێویست ناكات سه‌ردانی بنكه‌ و باڵه‌خانه‌ی حكومی بكه‌ن. ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ش كه‌ له‌ خانودان، به‌رپرسانی ڕێكخراوه‌كان كه‌ خانوه‌كانیان له‌ ئه‌ستۆدایه‌ ئه‌وان ناویان تۆمار ده‌كه‌ن.

پشتیوان جاف: به‌ڕێز په‌نابه‌ران نیگه‌رانن و ده‌ڵێن مووچه‌یان فه‌وتاوه‌ و دوو مانگ ده‌بێت مووچه‌یان وه‌رنه‌گرتووه‌، ئایه‌ چی بۆ ئه‌وانه‌ ده‌كه‌ن؟

به‌رپرسی وه‌زاره‌تی په‌نابه‌رانی یۆنان: ئه‌وه‌ ڕاست نیه‌، چونكه‌ مانگی 7 دوو مووچه‌یان وه‌رگرت، واته‌ بۆ مانگی 9 و 10 مووچه‌ی خۆیان وه‌رگرتووه‌. به‌ڵام ئه‌وه‌ی له‌ ئێستادا گۆڕانكاری پێهاتووه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ جاران سه‌ری مانگ مووچه‌یان وه‌رده‌گرت بۆ مانگی داهاتوویان، ئێستا وانیه‌. ئێستا كۆتایی مانگی 10 مووچه‌ وه‌رده‌گرن، نه‌ك ئێستا .

پشتیوان جاف: سه‌باره‌ت به‌ ئیقامه‌كان، په‌نابه‌ران ناڕه‌زایه‌تی ده‌رده‌بڕن چونكه‌ به‌شه‌كی زۆریان ئیقامه‌ی وه‌رگرتووه‌ به‌ڵام زیاتر له‌ 8 مانگ و 10 مانگ ده‌بێت هێشتا ID كارت و پاسپۆرتی وه‌رنه‌گرتووه‌. په‌نابه‌ر هه‌یه‌ زیاتر له‌ ساڵێك ده‌بێت له‌ چاوێروانیدایه‌ و نه‌  ID نه‌ پاسپۆرته‌كه‌ی یه‌رگرتووه‌. بۆچی په‌نابه‌ره‌ كۆنه‌كان هێنده‌ تاخیر ده‌بن؟ كارێك ئه‌كه‌ن بۆ ئه‌وانیش تاكو به‌ شێوه‌یه‌كی خێرایی ئه‌وراقه‌كانیان وه‌ربگرن؟

به‌رپرسی وه‌زاره‌تی په‌نابه‌رانی یۆنان: به‌ڕێز پشتیوان جاف، زانیاریم له‌ سه‌ر ئه‌وان نیه‌ و دڵنیاشم له‌ قسه‌كانتان كه‌ ڕه‌نگه‌ خه‌ڵانێكی زۆر هه‌بن له‌ چاوه‌ڕوانیدا بن، به‌ڵێن ده‌ده‌م كه‌ داواكاری و پرسیاره‌كه‌تان بگه‌ینمه‌ جه‌نابی وه‌زیر تاكو ئه‌و كێشه‌یه‌ چاره‌سه‌ر بكرێت.

 

پشتیوان جاف (Pishtiwan Jaf)

به‌ڕێوبه‌ری Pishti-News

 

زیاتر ببینه

ئه‌مانه‌ش ببینه‌

Back to top button