
تیشكۆ ئه‌حمه‌د هاوڕێ كچه‌كه‌ی خۆی وه‌ك شه‌یتان ته‌ماشا ده‌كرد و ده‌یویست به هه‌موو شێوه‌یه‌ك كۆنترۆڵی ژیانی بكات
به پێی چه‌ند شایه‌تحاڵێك كه نزیكی تیشكۆ ئێحمه‌د و ڤیلما ئانده‌رسه‌نی ته‌مه‌ن 17 ساڵ بوون، تیشكۆ هه‌میشه ده‌یویست، ڤیلما كۆنترۆڵ بكات و ڕێگه‌ی پێ نه‌دات به خواستی خۆی ته‌نانه‌ت خۆی بپۆشێت.
به پێی چه‌ند شایه‌تحاڵ كه پۆلیسی سوێدیان ڕاگه‌یاند، تیشكۆ پێش ئه‌وه‌ی ڤیلام ئه‌ندێرسۆن بكوژێت له 14/11/2019دا، ڕكابه‌ری ڤیلمای ده‌كرد و وه‌ك شه‌یتان و دووژمنی خۆی ته‌ماشای ده‌كرد چونكه ڤیلما قسه‌ی نه‌شیاوی به دۆناڵد تره‌وم، سه‌رۆكی ویلایه‌تی ئه‌مریكا ده‌گوت كه تیشكۆ زۆری خۆشده‌ویست و هاواداری بوو.
ڕۆژنامه‌ی سویدی ”Aftonbladet” له ڕاپۆرتێكدا ده‌ڵێت كه تیشكۆ ئه‌حمه‌د نه‌خۆشی ده‌روونی له گه‌ڵ بووه و زۆر جار ته‌ماشای ڤیلما ئه‌نده‌رسۆنی وه‌ك شه‌یتان ده‌كرد و بڕوای وابوو كه له گه‌ڵ دیمۆكراته‌كانی ئه‌مریكا كاری ده‌كرد دژی دۆناڵد تره‌مپ.
به پێی هه‌مان سه‌رچاوه، تیشكۆی ته‌مه‌ن 23 ساڵ ده‌یویست به ته‌واوی كۆنترۆڵی ژیانی ڤیلما بكات. زۆر كات تیشكۆ بڕیاری ده‌دا، ڤیلما به چ جل و به‌رگێك خۆی بپۆشێت.
پۆلیسی سوید ده‌ڵێت كه تیشكۆ ئاپێكی دابه‌زاندبووه مۆبایله‌كه‌ی ڤیلمای ته‌مه‌ن 17 ساڵ، تاكو بزانێت ده‌قه به ده‌قه له چ شوێنێكه.
ڤیلما ئاندێرسۆن له 14 نۆڤه‌مبه‌ری 2019 دیار نه‌ما و پۆلیس و هێزه ئه‌منیه‌كان دوای دوو هه‌فته، سه‌ری ڤیلمایان له ماڵی تیشكۆ ئه‌حمه‌د له جانتایه‌كدا دۆزی.
تیشكۆ تۆمه‌تباره به‌وه كاتێك ڤیلما ئاندێرسۆن ڕووی له ماڵه‌كه‌ی كردووه تاكو كه‌لو په‌له‌كانی كۆ بكاته‌وه و بگه‌ڕێته‌وه ماڵى خۆی، له‌و كاته‌دا تووشی ده‌مه‌قاڵی بوون و تیشكۆ سه‌ری ڤیلما ده‌بڕێت و پارچه پارچه‌ی ده‌كات. دواتر هه‌ر پارچه‌یه‌كی لاشای ڤیلما له شوێنێك ده‌شارێته‌وه. تا ئێستا هه‌موو پارچه‌كانی لاشای ڤیلما نه‌دۆزراونه‌ته‌وه.
به پێی ڕێكخراوی HRS, تیشكۆ له هه‌رێمی كوردستان له دایكبووه و ته‌مه‌نی 23 ساڵ و له ساڵی 2014ه‌وه خاوه‌نی ڕه‌گه‌زنامه‌ی سویدیه.
پشتیوان جاف (Pishtiwan Jaf)
به‌ڕێوبه‌ری Pishti-News