
زیاتر له 1 ملیۆن حه‌پی Captagon, كه ناسراوه به حه‌پی داعش، له مینای پیریای یۆنان ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرا.
حه‌پی Captagon, یه‌كێكه له‌و حه‌پانه‌ی كه چه‌كدارانی داعش به كاری ده‌هێنن له چه‌نگدا بۆ ئه‌وه‌ی به‌هێزتر بن‌و به‌رگریكردنیان به‌هێز تر بكه‌ن.
ئه‌م جۆره حه‌پانه، له لایه‌ن هێزی ئه‌منی یۆنان و پۆلیسی ده‌ریایی یۆنان له مینای پیریا له ئاسینا ده‌ستیان به سه‌ردا گیرا.
به گوێره‌ی بڵاوكراوی پۆلیسی یۆنان، كۆنته‌ینه‌رێك كه له لازیقیای سوریا به‌ڕێكه‌وتوبوو به‌ره‌و وولاتی یۆنان و پاشان به‌ره‌و كرۆئاتیا به‌رێ ده‌كه‌وت، دوای پشكنینی تایبه‌ت، 1 ملیۆن حه‌پی Captagon, كه ناسراوه به حه‌پی داعش ده‌ستی به سه‌ردا گیرا.
پۆلیسی یۆنان ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد، كه كۆنتێینه‌ره‌كه، له سوریا به فه‌رمی به‌رێكه‌وت به‌ره‌و ئه‌سینا له به‌رواری 15/12/2018 و یه‌كه‌م ترانسێتی باره‌كه یۆنان بوو و پاشان به‌ره‌و وڵاتی كرۆئاتیا به‌رێده‌كه‌وت . هه‌روه‌ها پۆلیسی یۆنان ده‌ڵێن، پاش گه‌یشتنی باره‌كه بۆ كرۆئاتیا، دووباره ده‌گه‌ڕایه‌وه بۆ دوبه‌ی.
پۆلیسی یۆنان ئاشكرایه‌ن كرد كه ئه‌م باره به هه‌ماهه‌نگی له گه‌ڵ هێزی ئه‌منی توركیا، دۆزرایه‌وه و له رۆژی به‌ڕێكه‌وتنی له وولاتی سوریاوه، توركیا یۆنانی ئاگادار كردبۆوه.
حه‌په‌كان به شێوه‌یه‌ك شاردرابۆوه كه له پشكنینی تایبه‌ت (X-Rays)، ئه‌سته‌م بوو، بدۆزرێنه‌وه، به‌ڵام پۆلیسی یۆنان له گه‌ڵ هێزی ئه‌منی توركیا ئاڵوگۆریا زانیاریان هه‌بوو پێشوتر و توانرا كۆنتێینه‌ره‌كه له مینای پیریا ده‌ستی به سه‌ردا بگیرێت.
حه‌پی Captagon چیه و بۆ چی به‌كار دێت؟
حه‌پی Captagon, ماده‌یه‌كی تایبه‌تی تێدایه كه هه‌ست به هیلاكی ناكه‌یت و ده‌توانیت هه‌موو كاتێك له ئاماده‌باشیدا بیت بۆ چه‌نگ و هه‌ست به ئازار ناكه‌یت. ئێم جۆره حه‌په له ساڵی 1986 قه‌ده‌غه كراوه و به‌ڵام له وڵاتانی ئاسیا، وه‌ك توركیا و لوبنان و سوریا به نهێنی به‌رهه‌م ده‌هێندرێت.
ئه‌و چۆره حه‌پانه، داعش تا ئه‌مڕۆس به كاری ده‌هێنێت بۆ چه‌كداره‌كانی، بۆ ئه‌وه‌ی له كاتی چێنگ دا هه‌ست به هیلاكی و مه‌ترسی نه‌كه‌ن و دڕندانه بچه‌نگن.
پشتیوان جاف (Pishtiwan Jaf)
به‌ڕێوبه‌ری Pishti-News