په‌نابه‌ران

زیاتر له‌ 10 رێكخراوی ئه‌وروپی و جیهانی داوا له‌ ئه‌ڵمانیا ده‌كه‌ن په‌نابه‌ری زیاتر له‌ یۆنان وه‌ربگرێت

14 ڕێكخراو داوا له‌ ئه‌ڵمانیا ده‌كه‌ن په‌نابه‌ر له‌ یۆنان وه‌ربگرێت

14 ڕێكزراوی ئه‌وروپی و جیهانی داوا له‌ ئه‌ڵمانیا ده‌كه‌ن په‌نابه‌ری زیاتر له‌ یۆنان وه‌ربگرێت

 

به‌هۆی كۆبوونه‌وه‌ی وه‌زیرانی ناوخۆی وڵاتانی ئه‌ندامی یه‌كێتی ئه‌وروپا له‌ سه‌ر دۆزی په‌نابه‌ران، چوارده‌ ڕێكخراوی جیا جیا جه‌خت له‌ وڵاتی ئه‌ڵمانیا ده‌كه‌ن په‌نابه‌ری زیاتر له‌ یۆنان وه‌ربگرێت. یاداشتنامه‌یه‌ك له‌ لایه‌ن Amnesty International, Doctors Without Borders, Doctors of the World، Caritas و چه‌ندین ڕێكخراوی دیكه‌ی ئه‌ڵمانی و ته‌نانه‌ت كه‌نیسه‌ش، داوایان له‌ حكومه‌تی ئه‌ڵمانیا كردووه‌ كه‌ یۆنان پێویسته‌ به‌ هاوكاری كردنی زیاتره‌ و پێویسته‌ په‌نابه‌ری زیاتر له‌و وڵاته‌وه‌ ڕه‌وانه‌و ئه‌ڵمانیا بكرێن.

له‌ ئه‌ستادا وڵاتانی ئه‌وروپا به‌ نیازی ئه‌وه‌ن یاسای پێدانی مافی په‌نابه‌ری له‌ ئه‌وروپا بگۆڕن تاكو ڕێگری بكرێت له‌ كۆچی نایاسایی و كه‌م كردنی ڕێژه‌ی كۆچبه‌ران به‌ره‌و ئه‌وروپا. ڕێكخراوه‌كان ده‌ڵێن، پێویسته‌ ئه‌ڵمانیا په‌نابه‌ر له‌ یۆنانوه‌ربگرێت، ئه‌گه‌رچی یاسای مافی په‌نابه‌ریش له‌ ئه‌وروپا بگۆڕدرێت.

گومان هه‌یه‌ له‌ پرۆسه‌ی پێدانی مافی په‌نابه‌ری

وڵاتی ئه‌ڵمانیا له‌ ساڵی ڕابردوو تا ئێستا زیاتر له‌ 2.700 په‌نابه‌یری له‌ یۆنان وه‌رگرتووه‌. به‌ڵام بارودۆخی كۆچ و په‌نابه‌ران له‌ كه‌مپه‌كاندا ناله‌باره‌ و په‌نابه‌ران ناڕازین له‌ دۆخه‌كه‌. ڕێكخراوه‌كان ژیانی په‌نابه‌ران له‌ دورگه‌كانی یۆنان به‌ كاره‌سات ناوده‌به‌ن هه‌ر بۆیه‌ پێیان وایه‌ كه‌ پێویسته‌ ئه‌ڵمانیا ده‌ستپێشخه‌ری زیاتر بكات و په‌نابه‌ری دیكه‌یش له‌ یۆنان وه‌ربگرێت.

له‌ یاداسثنامه‌كه‌دا باس له‌وه‌ ده‌كرێت، كه‌ په‌نابه‌رانی دورگه‌كان به‌ پێی پێویست خزمه‌ت ناكرێن له‌ لایه‌ن حكومه‌تی یۆنانه‌وه‌، خواردن و هاوكاری پێویستیان پێ ناگه‌یه‌نن. منداڵان ڕه‌وانه‌ی قوتابخانه‌كان ناركێن ئه‌وانه‌ش له‌ قوتابخانه‌ن، واز ده‌هێنن. به‌ پێی ئه‌و رێكخراوانه‌ هۆكاری سه‌ره‌كیش بۆ ئه‌م بارودۆخه‌ حكومه‌تی یۆنانه‌، كه‌ ئه‌یه‌وێت وا له‌ په‌نابه‌ره‌كان بكات، له‌ سه‌ر خواستی خۆیان ئه‌و وڵاته‌ جێبهڵن. ده‌شڵێن كه‌ پرۆسه‌ی پێدانی مافی په‌نابه‌ری له‌ یۆنان ڕوون نیه‌، ژماره‌یه‌كی زۆریان چه‌ند ساڵێكه‌ وه‌ڵامیان نیه‌ یاخود ڕه‌فز وه‌رده‌گرن.

ژاماره‌یه‌ك ڕێكخراوی جیهانی حكومه‌تی یۆنان تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن، ڕێگری گرتن له‌ كۆچبه‌ر و په‌نابه‌ران به‌ شێوه‌یه‌كی نایاسای له‌ توركیاوه‌ بۆ یۆنان، پێشه‌ڵكردنه‌ به‌ مافی مرۆڤ و ئازادی.

پشتیوان جاف (Pishtiwan Jaf)

به‌ڕێوبه‌ری Pishti-News

زیاتر ببینه

ئه‌مانه‌ش ببینه‌

Back to top button