په‌نابه‌ران

زیاتر له‌ 1000 په‌نابه‌ری سوری گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ وڵاتی خۆیان

به‌ پێی ڕاگه‌یه‌ندراوی وه‌زاره‌تی به‌رگری روسیا (Center for Reconciliation of Opposing Sides and Refugee Migration Monitoring) كه‌ ئه‌مڕۆ رۆژی شه‌ممه‌ 09/02/2019 بڵاو كرایه‌وه‌، زیاتر له‌ 1000 په‌نابه‌ری سوری له‌ وڵاتی لوبنان و ئوردن له‌ نێوان 24 كاتژمێڕ دا گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ نێو ماڵی خۆیان له‌ سوریا.

به‌شێكی ده‌قی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌:

له‌ نێوان 24 كاتژمێردا 1.053 په‌نابه‌ری سوری گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ وڵاتی خۆیان. 207 كه‌س (62 ئافره‌ت و 105 منداڵ) له‌ لوبنانه‌وه‌ و 846 په‌نابه‌ری دیكه‌ (254 ئافره‌ت و 431 منداڵ) له‌ ئوردنه‌وه‌.

له‌ ساڵی 2018 دا، حكومه‌تی روسیا ڕایگه‌یاند كه‌ زه‌مینه‌ سازی بۆ په‌نابه‌ره‌ سوریه‌كان ده‌كات، له‌ داهاتوودا بگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ وڵاتی خۆیان، بۆیه‌ له‌ گه‌ڵ حكومه‌تی سوریا كار بۆ ئه‌وه‌ ده‌كه‌ین، شار و شارۆچكه‌كان ئه‌مین و ئارام بێت بۆ په‌نابه‌ره‌ سوریه‌كان كه‌ له‌ ئێستادا له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌ژین.

 

ده‌ریا جه‌میل  (Darya Jamil)

Pishti-News Reporter

زیاتر ببینه

ئه‌مانه‌ش ببینه‌

Back to top button