
زیاتر له 150 په‌نابه‌ر به‌سه‌ر 6 وڵاتی یه‌كێتیی ئه‌ورووپادا دابه‌ش ده‌كرێن
6 وڵاتی ئه‌ندامی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا بریاریان داوە 150 په‌نابه‌ر وەربگرن، دوای ئەوەی له ده‌ریای ناوڕاستدا ڕزگار كران.
دوای ئه‌وه‌ی یه‌ختێكی ڕێكخراوی Open Arms كه ڕێكخراوێكی ئیسپانیه، 150 په‌نابه‌ری له ده‌ریای ناوەڕاستدا ڕزگار كرد له سه‌ره‌تای مانگی هەشتەوه، حكومه‌تی ئیتاڵیا رێگه‌ی پێنه‌دان بپەڕنەوە سەر خاكی وڵاتەكەی، بەڵام دوێنێ پێنجشه‌ممه شه‌ش وڵاتی ئه‌ندامی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا ڕازی بوون، ئه‌و په‌نابه‌ره ڕزگاركراوانه وەربگرن.
جوزێپێ كۆنتێ سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیتاڵیا دوێنێ پێنجشه‌ممه به میدیاكانی ڕاگه‌یاندبوو كه وڵاتانی فه‌ڕه‌نسا، ئه‌ڵمانیا، ڕۆمانیا، پۆرتوگال، ئیسپانیا و لوكسه‌مبور، ڕازی بوون به وه‌رگرتنی ئه‌و 150 په‌نابه‌رانه كه له‌لایه‌ن ڕێكخراوی Open Arms ڕزگار كران.
له سه‌ره‌تای مانگی هەشته‌وه ئه‌و په‌نابه‌رانه ڕزگار كران، به‌ڵام وه‌زیری ناوخۆی ئیتاڵیا، ئەمتیۆ سالڤینی ڕێگه‌ی پێنەدان بچنە وڵاته‌كەی، به‌و هۆیه‌وه هه‌موو په‌نابه‌ره‌كان له ناو یه‌ختی ڕێكخراوی Open Arms له ده‌ریای ناوەڕاستدا مانه‌وه، به‌شێك له ئافره‌ته‌كان دووگیان بوون، به‌شێكی دیكه‌یان نه‌خۆش كه‌وتن و بارودۆخی ته‌ندروستی په‌نابه‌ره‌كان ڕۆژ به ڕۆژ خراپتر ده‌بوو.
چه‌ند ئەكته‌رێكی هۆڵیود، به یه‌خت سه‌ردانی په‌نابه‌ره‌كانیان كرد و كۆمه‌كی هاوكاریان بۆ نارد هه‌روه‌ها له چه‌ند گرته ڤیدیۆیه‌كدا داوایان له هه‌موو وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌ورووپا كرد، بێن به هانای ئه‌و په‌نابه‌رانه‌وه كه له وڵاتی لیبیاوه هه‌ڵهاتوون بۆ پاراستنی ژیانی خۆیان.
له هه‌مان كاتدا، UNHCR, به‌فه‌رمی داوای له یه‌كێتی ئه‌وپا كرد كه هاوكاری ئه‌و ڕێكخراوانه بكه‌ن كه په‌نابه‌ران ڕزگار ده‌كه‌ن له ده‌ریای ناوڕاستدا و په‌نابه‌ره‌كانیش مرۆڤ و پێویسته ئه‌وروپا هه‌ماهه‌نگی خۆی نیشان بدات.
رۆژی پێنج شه‌ممه، حكومه‌تی ئیسپانیا ڕایگه‌یاند كه ڕازیه به وه‌رگرتنی به‌شێك له‌و په‌نابه‌رانه، به مه‌رجێك كه له داهاتوودا، ڕێژه‌وتنێك وه‌ژوو بكرێت نێوان هه‌موو وڵاتانی ئه‌ندام بۆ دابه‌شكردنی ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی له ده‌رییا ناوڕاستدا ڕزگار ده‌كرێن.
هه‌روه‌ها ئاشكرای كرد، كه ئیسپانیا ئاماده‌یه و كار ده‌كات له گه‌ڵ كۆمیسیۆن یه‌كێتی ئه‌وروپا بۆ ئه‌وه‌ی به زوترین كات، ڕێكه‌وتنێك ساز بكرێت بۆ دابه‌شكردنی ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی له ده‌ریای ناوڕاستدا ڕزگار ده‌كرێن.
تا ئێستا 14 وڵاتی یه‌كێتی ئه‌وروپا ڕازی بوون بۆ دابه‌شكردنی ئه‌و په‌نابه‌رانه‌و له ده‌ریای ناوڕاستدا ڕزگار ده‌كرێن به‌ڵام ناو 8 وڵات ئاشكرا كراون (فه‌ڕه‌نسا، ئه‌ڵمانیا، پۆرتوگال، لوكسامبورگ، فینله‌ندا، لیتوئانیا، كرۆاتیا و ئیرله‌ندا).
بڕیار وایه له مانگی سێپتێمبه‌ڕدا به سه‌رۆكایه‌تی فه‌ڕه‌نسا، له وڵاتی ماڵتا، كۆبوونه‌وه‌یكه ئه‌نجام بدرێت بۆ ئه‌وه‌ی ڕێكه‌وتنێك واژوو بكرێت نێوان وڵاتانی ئه‌ندمای یه‌كێتی ئه‌وروپا بۆ دابه‌شكردنی ئه‌و په‌نابه‌رانه‌و له ده‌ریای ناوڕاست دا ڕزگار ده‌كرێن.
پشتیوان جاف (Pishtiwan Jaf)
بە‌ڕێوبە‌ری Pishti-News