په‌نابه‌ران

زیاتر له‌ 18.000 په‌نابه‌ر له‌ ئه‌وروپا نادیارن

له‌ ساڵی 2018ه‌وه‌ تا ئێستا زیاتر له‌ 18.000 په‌نابه‌ر نادیارن

 

له‌ به‌دواداچوونێكی  ڕۆژنامه‌ی به‌ریتانی The Guardian و تیمی ڕۆژنامه‌وانی LOST IN EUROPE, ڕاپۆرته‌كیان بڵاو كرده‌وه‌  كه‌ له‌ ساڵی 2018 تا مانگی 12ی 2020 له‌ وڵاتانی ئه‌وروپا 18.292 په‌نابه‌ری منداڵ خوار ته‌مه‌ن 18 ساڵ نادیارن و ون بوون.

ته‌نها له‌ ساڵی 2020دا له‌ 13 وڵاتی ئه‌ندامی یه‌كێتی ئه‌وروپا 5.768 منداڵ ون بوون، كه‌س نازانێت له‌ كوێن. ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌ ده‌سه‌لمێنێت كه‌ ڕۆژانه‌ 17  منداڵ ون ئه‌بن.

به‌ پێی به‌دواداچوونه‌كان ئه‌و منداڵانه‌ له‌ 3 ساڵی ڕابردووه‌وه‌ واته‌ له‌ 2018ه‌وه‌ ڕوویان له‌ وڵاتانی ئه‌وروپا كردووه‌. له‌ %90 ئه‌و منداڵانه‌ خه‌ڵكی مه‌غریب و جه‌زاییر و ئێریتریا و گوینێئا و ئه‌فغانستان بوون. له‌ %90 منداڵه‌كان كوڕن و به‌شێكیان ته‌مه‌نیان خوار 15 ساڵه‌.

به‌ پێی به‌دواداچوونه‌كان و ئاماره‌كان، تیمی ڕۆژنامه‌وانی Lost in Europe, داوای له‌ هه‌ر 27 وڵاتانی ئه‌ندامی یه‌كێتی ئه‌وروپا كرد كه‌ ئاماره‌كانی ئه‌و منداڵانه‌ ئاشكرا بكه‌ن كه‌ ون بوون یاخود بێسه‌رو شوێن. ده‌ركه‌وت كه‌ وڵاتی نه‌رویج و مۆڵداڤیا و سویسرا و به‌ریتانیا، ئاماره‌كانیان به‌ جوانی ڕوون نه‌كرده‌وه‌ و زانیاریان شارده‌وه‌. ئه‌وه‌ش ئه‌وه‌ ده‌سه‌لمه‌نێت كه‌ ئه‌گه‌ری هه‌یه‌ ژماره‌ی ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ كه‌ ون بوون زۆر زیاترن له‌ 18.292 په‌نابه‌ر. وڵاتانی ئیسپانیا و به‌لجیكا و فینله‌ندا، تا كۆتایی ساڵی 2019 ئاماره‌كانیان ئاشكرا كرد. هیچ ئامارێكیان نه‌خسته‌ ڕوو بۆ ساڵی 2020. وڵاتانی فه‌ڕه‌نسا و دانیمارك هیچ ئامارێكیان بڵاو نه‌كرده‌وه‌ بۆ منداڵه‌ بێسه‌رو شوێنه‌كان یاخود ونبووه‌كان، واته‌ ئه‌گه‌ری هه‌یه‌ ژماره‌ی ئه‌و منداڵانه‌ زۆر زیاتر بن.

فێدێریجا تۆسكانۆ (Federica Toscani) به‌رپرسی ڕێكخراوی Missing Children Europe
فێدێریجا تۆسكانۆ (Federica Toscani) به‌رپرسی ڕێكخراوی Missing Children Europe

فێدێریجا تۆسكانی (Federica Toscano) به‌رپرسی ڕێكخراوی Missing Children Europe، كه‌ زانیاری له‌ سه‌ر ئه‌و منداڵانه‌ كۆ ده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌ له‌ ئه‌وروپا ون ئه‌بن یاخود بێسه‌روشوێنن، باسی له‌وه‌ كرد كه‌ ڕێژه‌ی منداڵه‌ ون بووه‌كان زۆرن و ئه‌وه‌ش هۆكاری سیسته‌می پاراستنی منداڵان له‌ یه‌كێتی ئه‌وروپایه‌ كه‌ تا ئێستا كاری نه‌كردووه‌.

هه‌روه‌ها تۆسكانی گوتیشی: به‌شێكی زۆری ئه‌و منداڵانه‌، كه‌مده‌رامه‌ت بوون و تووندووتیژیان به‌رامبه‌ر ئه‌نجام دراوه‌ . قاچاخچیه‌كان ئه‌و جۆره‌ منداڵانه‌ به‌كار ئه‌هێنن بۆ كار كردن و ده‌ستدرێژی سێكسیان به‌رامبه‌ر ئه‌جام ده‌ده‌ن.

مانگی 3ی 2019 ڕۆژنامه‌نی به‌ریتانی The Guardian و تیمی ڕۆژنامه‌وانی Lost in Europe, ڕاپۆرتێكیان بڵاو كرده‌وه‌ كه‌ لایه‌نی كه‌م 60 منداڵی ڤیێتنامی له‌ كه‌مپه‌كانی هۆڵه‌ندا نادیار ون بوون . حكومه‌تی هۆڵه‌ندا گومانی له‌وه‌ كرد كه‌ ئه‌و منداڵانه‌ له‌ لایه‌ن بانده‌كانه‌وه‌ ڕه‌وانه‌ی به‌ریتانیا كراون بۆ كار كردن له‌ كارگه‌ی وه‌بره‌رهێنانی ماده‌ هۆشبه‌ریاكان.

هۆكاری ون بوونی ئه‌و مندالانه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێندرێته‌وه‌ كه‌ ده‌زگاكانی مافی په‌نابه‌ری و پۆلیسی وڵاتانی ئه‌ندامی یه‌كێتی ئه‌وروپا، هیچ په‌یوه‌ندیه‌كیان په‌كه‌وه‌ نیه‌ بۆ ئه‌و منداڵانه‌ی كه‌ وه‌ك ون بوون تۆمار ده‌كرێن. بۆیه‌ پارێزراو نین.

تۆساكانی ده‌ڵێت، كاته‌كی منداڵێك وه‌ك ون بوو تۆمار ده‌كرێت، زۆر زانیاری ناخه‌نه‌ ناو فایله‌كه‌ و به‌دواداچوونی له‌ سه‌ر ناكه‌ن. چونكه‌ پێیان وایه‌ له‌ وڵاتێكی دیكه‌ی ئه‌وروپایه‌ و سه‌لامه‌ته‌.

یه‌كێك له‌ هۆكاره‌ گرنگه‌كانی ون بوونی ئه‌و منداڵانه‌ ئه‌وه‌یه‌، كاتێك داوای مافی په‌نابه‌ری ئه‌كه‌ن له‌ وڵاتێكی ئه‌وروپا، ماوه‌یه‌كی زۆری پێده‌چێت تاكو وڵامی كه‌یسه‌كه‌ی ده‌درێنه‌وه‌. ئه‌و كاتاش منداڵه‌كه‌ ڕوو له‌ هه‌موو ڕێگایه‌ك ده‌كات، بگاته‌ وڵاتێكی دیكه‌ی ئه‌وروپا. هه‌ندێك جار، له‌ سه‌ر سنوره‌كان گیان له‌ ده‌ستده‌دات و كه‌سیش ته‌رمه‌كه‌ی نادۆزێته‌وه‌.

سه‌رچاوه‌: ڕۆژنامه‌ی به‌ریتانی The Guardian و CNN

پشتیوان جاف (Pishtiwan Jaf)

به‌ڕێوبه‌ری Pishti-News

زیاتر ببینه

ئه‌مانه‌ش ببینه‌

Back to top button