
زیاتر له 20 كۆچبه‌ری ڤیێتنامی به نایاسایی گه‌یشتنه به‌ریتانیا
21 كۆچبه‌ری هاوڵاتی ڤیێتنام، له مینای دانكیخهوه له وڵاتی فه‌ڕه‌نسا به‌ڕێ كه‌وتن به نا یاسایی و گه‌یشتنه به‌ریتانیا و شۆفێری ئۆتۆمبیله‌كه‌یان ده‌ستگیر كرا.
11 منداڵ و 10 كه‌سی سه‌رو ته‌مه‌ن 18 ساڵ خۆیان شاربۆوه له ناو بار هه‌ڵگرێك كه به‌ڕاد بوو و له دانكیخكهوه به‌ره‌و به‌ریتانیا.
به پێی ڕاگه‌یندراوی وه‌زاره‌تی ناوخۆی به‌ریتانیا ، گشت كۆچبه‌ره‌كان هاوڵاتی وڵاتی ڤیێتنام بوون و له كاتی گه‌یشتنیان به به‌ریتانیا، ته‌ندروستیان نا جێگیر بوو و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كران بۆ پێداویستی تایبه‌ت.
دوای لێكۆڵینه‌وه، 2 ڤیێتنامی، پیاوێكی ته‌مه‌ن 18 ساڵ و ئافره‌تێكی ته‌مه‌ن 27 ساڵ، دیپۆرتی فه‌ڕه‌نسا كرانه‌وه.
شۆفێری بار هه‌ڵگره‌كه، هاوڵاتیه‌كی رومانی، به ناوی ئادروت میخای دوما، ته‌مه‌ن 29 ساڵ بوو، ده‌ستگیر كرا و بریار وایه رۆژی 26 نۆڤه‌مبه‌ر، دادگای بكرێت.
Pishti-News
.