
51 په‌نابه‌ری سوری له نێویاندا 4 منداڵ و ئافره‌تێكی دووگیان، كه به یاسایی ڕوویان كرده قوبروسی توركیا، به پێی بڕیاری حكومه‌تی ئه‌و وڵاته، ده‌ستگیر كران و دیپۆرتی توركیایان كرده‌وه
ڕۆژنامه‌ی توركی Yeniduzen, له لاپه‌ڕه‌ی سه‌ره‌كی خۆیدا ده‌ڵێت كه 51 په‌نابه‌ری سوری ڕوویان كرده قوبروسی توركیا به مه‌به‌ستی داوا كردنی مافی په‌نابه‌ری و له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ڕه‌وانه‌ی باڵه‌خانه‌یه‌كی چۆڵ كرا‌و كران كه ماوه‌ی چێند ساڵێك كه‌سی تێدا ناژیت و مه‌ترسی داڕمانی باڵه‌خانه‌كه هه‌یه. به‌شێك له په‌نابه‌ره سوریه‌كان نزیكه‌ی 1 مانگه له‌و باڵه‌خانه‌یه‌دا ده‌ژین، به‌ڵام دوای كۆبوونه‌وه وه‌زیره‌كانی ئه‌و وڵاته له 21/6 دا، بڕیار درا هه‌موو ئه‌و په‌نابه‌رانه دیپۆرتی توركیا بكرێن
ئه‌م بریاره دوای ئه‌وه هات كه حكومه‌تی توركیا په‌یوه‌ندی به وه‌زاره‌تی په‌نابه‌رانی قوبروسی توركیای كرد و داوای كرد هه‌موو ئه‌و په‌نابه‌رانه ڕه‌وانه‌ی توركیا بكرێنه‌وه و له‌وێ لێكۆڵینه‌وه له سه ركه‌یسه‌كانیان بكرێت. له هه‌مان كاتدا، ژماره‌یه‌ك ڕێكخراو ناڕه‌زایه‌تی خۆیان ده‌ر بڕی به‌رامبه‌ر به حكومه‌تی توركیا و قوبریس، كه گوایه هیچ هاوكاریه‌كی ئێو په‌نابه‌ره سوریانه نه‌كراون و له باڵه‌خانیه‌كدا بۆ ماوه‌ی 1 مانگ مانه‌وه بێ ئه‌وه‌ی هیچ پزیشكێك پشكنینی پزیشكیان بۆ بكات.
به‌شێك له ڕێكخراوه‌كانی توركیا ده‌ڵێن، كه قوبروسی توركیا توانای ڕاگرتنی په‌نابه‌ران له خۆی نیه و زۆر جاریش، بارودۆخی ژیانی په‌نابه‌ران له‌و دورگه‌یه‌دا ئه‌سته‌مه.
Pishtiwan Jaf (پشتیوان جاف)
به‌ڕێوبه‌ری Pishti-News