په‌نابه‌ران

زیاتر له‌ 500 كۆچبه‌ری نایاسایی له‌ ڕۆژێكدا گه‌یشتنه‌ دورگه‌ی لێسڤۆس

ڕۆژانی ساڵی 2015 دووباره‌ بۆیه‌وه‌ له‌ دورگه‌ی میتیلینی كه‌ كۆچبه‌ران و په‌نابه‌ران پێكه‌و له‌ كاتی لێشاوه‌كه‌ ده‌گه‌یشتنه‌ ده‌رگه‌كانی یۆنان. 

ڕۆژی هه‌ینی كاتژمێڕ 17:00 ئێواره‌، 13 به‌لام له‌ یه‌ك كاتدا له‌ كه‌نار ئاوه‌كانی توركیاوه‌ به‌ 547  كۆچبه‌ره‌وه‌ گه‌یشتنه‌ دورگه‌ی لێسڤۆس. هێزه‌كانی FRONTEX كه‌ چاودێری ئه‌و ناوچه‌یه‌یان ده‌كرد، له‌ بینینی ئه‌و ژماره‌ زۆره‌ی كۆچبه‌ره‌كان نه‌یانتوانی هیچ كارێك بكه‌ن، ته‌نیا ته‌ماشای دۆخه‌كه‌یان ده‌كرد، كۆچبه‌ره‌كان به‌ سه‌لامه‌تی بگه‌نه‌ دورگه‌ی لێسڤۆس.

له‌ نێو 547 كۆچبه‌ره‌كه‌دا، 177 پیاو و 124 ئافره‌ت و 246 منداڵ بوون.

به‌په‌له‌ 193 كه‌سیان ڕه‌وانه‌ی كه‌مپی مۆریا كرد بۆ هاوكاری و لێكۆڵینه‌وه‌ و ئه‌وانی دیكه‌یش بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی له‌ كه‌مپێكی UNHCR مانه‌وه‌.

له‌ هه‌مانكاتدا، بارودۆخی په‌نابه‌ران له‌ كه‌مپی مۆریا زۆر ناخۆش بووه‌ به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌ ئێستادا 9.641 په‌نابه‌ری تێدا ده‌ژی، له‌ كاتێكدا ئه‌و كه‌مپه‌ دریست كرا ته‌نیا بۆ 3.000 په‌نابه‌ر.  ڕێكخراوه‌كان و به‌رپسانی كه‌مپه‌كه‌ داوا له‌ حكومه‌تی یۆنان و به‌ تایبه‌تی له‌ وه‌زاره‌تی په‌نابه‌ران ده‌كه‌ن، به‌ زوترین كات، كارێك بكات بۆ دابه‌شكردنی ئه‌و په‌نابه‌رانه‌، به‌ كه‌مپه‌كانی شار و شارۆچكه‌كانی باكوری یۆنان.

 

پشتیوان جاف (Pishtiwan Jaf)
به‌ڕێوبه‌ری Pishti-News
زیاتر ببینه

ئه‌مانه‌ش ببینه‌

Back to top button