خورهه لاتی ناوه راست

زیاتر له‌ 900 كورد كه‌مپی مۆیریایان به‌جێهێشتووه‌

دوای هێرشی ژماره‌یه‌ك عه‌ره‌بی توندره‌و له‌ كه‌مپو مۆریا له‌ دورگه‌ی میتیلینی له‌ یۆنان، كه‌ به‌ هه‌ڵه‌ بڵاو كرایه‌وه‌ كه‌ له‌و هێرشه‌ 4 كوردی رۆژئاوا كوژران، ئێستا كورده‌كان به‌ گشتی هه‌ست به‌ ئه‌منی ناكه‌ن له‌و كه‌مپه‌ و زیاتر له‌ 900 كورد كه‌مپه‌كه‌یان به‌جێهێستووه‌ و به‌ نیاز نین دووباره‌ بگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ كه‌مپی مۆریا.

ئێستا ئه‌و 900 كورده‌، له‌ چه‌ند شوێنی جۆارا و جۆر نشته‌جێ بوون و داوایان له‌ رێكخراوه‌ ناحكومیه‌كان كردووه‌ كه‌ چی تر نایانه‌وێت بگه‌رێنه‌وه‌ بۆ كه‌مپی مۆریا.

ئه‌مه‌ش وای كردووه‌ كه‌ ئێستا كه‌ 450 كورد له‌ كه‌مپی پیكپا (pikpa) ده‌مێننه‌وه‌ و 250 دیكه‌یش له‌ كه‌مپی UNHCR و ئه‌وانی دیكه‌یش له‌ كه‌مپێكی بچوكی ڕێكخراوی Human for Humanity.

به‌ پێی زانیاریه‌كان، شه‌وی هه‌ینی ڕابدروو دوای هێرشی عه‌ره‌به‌ توندره‌وه‌كان كه‌ تێیدا 4 كورد  برینداربوبون، نێردران بۆ نه‌خۆشخانه‌ی لێسڤۆس و له‌وێ پێداویستی سه‌ره‌تاییان پێدرا و پۆلیسی ئه‌و دورگه‌یه‌ش 3 عه‌ره‌بی ده‌ستگیر كرد كه‌ رۆڵی سه‌ره‌كیان هه‌بوو له‌ شه‌ره‌كه‌دا.

 

ژماره‌یه‌ك مه‌ڵپه‌ر و میدیای كورد و هه‌روه‌ها چه‌ند په‌یجێكی كوردی، به‌ هه‌ڵه‌ ئێستاش هه‌واڵ و زانیاری بڵاو ده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌ گوایه‌ 4 كورد كوژراون و ئه‌مه‌ش لێكدانه‌وه‌ی هه‌ڵه‌ی نێوان په‌نابه‌ره‌ كورده‌كان دروست كردووه‌.

پارێزگه‌ری ئه‌و ناوچه‌یه‌، كریستیانا كالۆگیرو (Christiana Kalogirou) نامه‌یه‌كی فه‌رمی ناردۆته‌ وه‌زیری په‌نابه‌رانی یۆنان و داوای لێده‌كات به‌ زوترین كات بێتا هانای ئه‌م دۆخه‌وه‌ چونكه‌ په‌نابه‌ره‌كان ئێستا له‌ ده‌ورو به‌ری شاره‌كه‌ و له‌ كه‌مپی جۆرا وجۆر ده‌مێننه‌وه‌ و هه‌ندێكیان نزیك فرۆكه‌خانه‌ی دورگه‌كه‌ن و ژیانی هاوڵاتیانی یۆنای تێكدراوه‌ و پێویسته‌ به‌ زوترین كات چاره‌سه‌رێك بۆ دۆخه‌كه‌ بدۆزرێته‌وه‌.

به‌ هه‌مان شێوه‌، شاره‌وانی لێسڤۆس داوا له‌ وه‌زیری په‌نابه‌رانی یۆنان ده‌كات كه‌ ئێستا 400 په‌نابه‌ر له‌ ناو شار بڵاو بونه‌ته‌وه‌، هه‌ندێكیان له‌ شوێنی تایبه‌تن و ناتوانرێت بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر ئه‌م په‌نابه‌رانه‌ له‌ ده‌ورو به‌ری شار و نزیك فرۆكه‌خانه‌كه‌ بمێننه‌وه‌.

هه‌روه‌ها شاره‌وانی لێسڤۆس به‌ وه‌زیری په‌نابه‌ران ده‌ڵێت: لێسڤۆس زیاتر له‌ تواناكانی خۆیدا په‌نابه‌ره‌ی له‌ خۆی ڕاگرتووه‌، به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك رازی نین، كه‌مپی دیكه‌ دروست بكرێت و یاسا و رێنمایه‌كانی شاره‌وانی لێسڤۆس دروست كردنی كه‌مپێكی نوێ قبوڵ ناكه‌ن. هه‌روه‌ها هاوڵاتیه‌ یۆنانیه‌كانیش رازی نین، لێشڤۆس بكرێته‌ كه‌مپێكی دیكه‌ی په‌نابه‌ران.

له‌ به‌شێكی دیكه‌ی نامه‌كه‌ی شاره‌وانی لێسڤۆس، به‌ڕێز گالینۆش (Galinos) به‌ وه‌زیری په‌نابه‌ران ده‌لێت:

دۆخی ناو كه‌مپی مۆریا به‌ دروست كردنی كه‌مپێكی دیكه‌ چاره‌سه‌ر ناكرێت ، به‌ڵكو پێویسته‌ به‌ زوترین كات گشت په‌نابه‌ران بنێردرێن بۆ شاره‌كان و گونده‌كانی باكوری یۆنان، چونكه‌ ئێمه‌ وه‌ك شاره‌وانی لێسڤۆس ڕێگه‌ به‌ دروست كردنی كه‌مپێكی دیكه‌ ناده‌ین.

شاره‌وانی لێسڤۆس سكاڵای له‌ سه‌ر دۆخی ئێستا دورگه‌كه‌ تۆمار كردووه‌ و ئه‌مرۆ رۆژی 3 شه‌مه‌ راده‌ستی دادگای كرد بۆ ئه‌وه‌ی حكومه‌تی یۆنان نه‌توانێت به‌ یاسا، كه‌مپی نوێ له‌ دورگه‌ی لێسڤۆس بۆ په‌نابه‌ران دروست بكات.

 

 

پشتیوان جاف (Pishtiwan Jaf)

زیاتر ببینه

ئه‌مانه‌ش ببینه‌

Back to top button