په‌نابه‌ران

زیاتر لە‌ 25 كۆچبە‌ر ڕووت كرانە‌وە‌…

رۆژی پێنج شە‌ممە‌ 26 كۆچبە‌ر لە‌ سە‌ر سنوری یۆنان و بوڵغاریا دۆزرانە‌وە‌ كە‌ كە‌سیان جلو بە‌رگیان نە‌پۆشی بوو، بە‌شێكیان بە‌ بە‌ نایلۆن جە‌ستە‌ی خۆیان پۆشی بوو.

كۆچبە‌رە‌كان بە‌ پۆلیسە‌ یۆنانیە‌كانیان ڕاگە‌یاند كە‌ لە‌ توركیاوە‌ ڕوویان كردە‌ وڵاتی بوڵغاریا و لە‌وێش قاچاخچیە‌ بوڵغاریە‌كان ھە‌موو كە‌ل و پە‌لە‌كانیان لێ دزین و ڕووتیان كردنە‌وە‌ و ڕە‌وانە‌ی یۆنانیان كردن.

كۆچبە‌رە‌كان لە‌ ناو ناوچە‌ی ئۆرمێنی دە‌ستگیر كران كە‌ 500مە‌تر دوورە‌ لە‌ سنورە‌كانی بوڵغاریا.

پۆلیسی ئە‌و ناوچە‌یە‌ ڕایگە‌یاند كە‌ ئە‌مە‌ یە‌كە‌م جارە‌ كۆچبە‌ر و پە‌نابە‌ر بە‌و شێوە‌یە‌ دە‌ستگیر بكە‌ین. ھە‌موویان برسیان بوو، نانیان نە‌خواردبوو، زۆر سە‌رمایان بوو، جلو بە‌رگە‌كانیان قاچاخچیە‌ بوڵغاریە‌كان لێیان سە‌ندبوو و بە‌ زۆرە‌ ملە‌ ڕە‌وانە‌ی ناو خاكی یۆنانیان كرد.

دە‌ریا جە‌مال

پە‌یامنێری Pishti-News

وێنە‌ی كۆچبە‌رە‌كان:


زیاتر ببینه

ئه‌مانه‌ش ببینه‌

Back to top button