سپۆرت

سانتیاگۆ بێرنابیۆ میوانداری سوپەر کلاسیکۆ دەکات

 

یاریگای سانتیاگۆ بیرنابیۆی تایبەت بە یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی میوانداری یاری سوپەر کلاسیکۆ دەکات لە جامی لیبەرتادۆرسی ئەرژەنتینی لە نێوان هەردوو یانەی ریڤە‌ر پلەیت و بۆکاجۆنیۆرسدا.

 

ڕۆژنامەی مارکای ئیسپانی ڕایگەیاند سەرۆکی یانەی ریال مەدرید(فلۆرۆنتینۆ پێریز) ڕەزامەندی نیشانداوە بۆ ئەوەی یاری کۆتایی جامی لیبەرتادۆرس لە نێوان یانەی ریڤەر پلەیت و بۆکا جۆنیۆرس لەیاریگای سانتیاگۆی بیرنابیۆ ئەنجام بدرێت.

ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشدا کە یاریگاکە بە تەواوی ئامادەکراوە بۆیاریەکە لە ڕووی سکیوریتی و نۆژەنکردنەوەی چیمەنی یاریگاکە، یاریگاکە 71.000 هاندەر لەخۆدەگرێت.

 

جێگای ئاماژەیە یاری سوپەرکلاسیکۆ بڕیارە لە 9ی مانگی 12 بەڕێوەبچێت ، ئەم یاریە دووجار لەمەوبەر دواخراوە بەهۆی خراپیکەش و هەوا و شەڕ و ئاژاوەگێری لە نێوان هاندەرانی هەردوو یانە

ھە‌ڵۆ بە‌رزنجی

پە‌یامنێری Pishti-News

زیاتر ببینه

ئه‌مانه‌ش ببینه‌

Back to top button