خورهه لاتی ناوه راست

سعودیا: ساڵێكی دیكه‌ ئافره‌ت مافی لێخورینی ئۆتۆمبیلی ده‌بێت

له‌ سعودیا فه‌رمانێك ده‌رچوو له‌ لایه‌ن شای ئه‌و وڵاته‌وه‌ كه‌ له‌مه‌و دوا ئه‌فره‌ت مافی هه‌یه‌ شۆفێری ئۆتۆمبیل بێت.

سه‌لمان بین عه‌بدول عه‌زیز ئه‌ل سه‌ود، بریارێكی مێژووی بۆ وڵاته‌كه‌یدا كه‌ ئافره‌تان ئه‌و مافی لێخرونی ئۆتۆمبیلیان له‌ سعودیا هه‌بێت.

چه‌ندین ساڵه‌ سیاسه‌تی بنه‌ماڵه‌ی شای سعودیا دژی ئه‌و بریاره‌ بوو، به‌ڵام دوای فشارێكی گه‌وره‌ له‌ كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی و نه‌ته‌وه‌ یه‌گرتوه‌كان، سه‌لمان بین عه‌بدول عه‌زیز ئه‌ل سه‌ود، فه‌رمانێكی ده‌ركرد ئافره‌تانی سعودیا مافی لێخورینی ئۆتۆمبیلیان هه‌بێت.

به‌ پێی راگه‌یاندنی كه‌ناڵی حكومی سعودیا و وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته‌ 30 رۆژی دیكه‌ ڕێنمایه‌كان ده‌رده‌بڕن و یاساكه‌ له‌ مانگی 6ی 2018 ده‌ست پێده‌كات.

سعودیا تاكه‌ وڵاتی جیهانه‌ كه‌ ئافره‌ت ئه‌و مافه‌ی نیه‌ و تا ئێستاش هیچ ئافره‌تێك مافی گه‌شت كردنی نیه‌ به‌ ته‌نیا بۆ وڵاتێكی دیكه‌. ئه‌گه‌ر ئافره‌ته‌كه‌ زه‌واجی كردبێ، ئه‌و كات، پێویسته‌ موافه‌قه‌ی مێرده‌كه‌ی هه‌بێت ئه‌گه‌ر نا، گه‌شت كردنی قه‌ده‌غه‌یه‌.

 

 

زیاتر ببینه

ئه‌مانه‌ش ببینه‌

Back to top button