
سنوری وشكانی و ئاوی توركیا له‌مه‌و دوا كراوه ده‌بن بۆ په‌نابه‌رانی سوریا و ڕۆژئاوای كوردستان
به پێی ئاژانسی ڕۆیته‌رز (Reuters) كه كه‌مێك به‌ر له ئێست لێدوانێكی به‌رپرسێكی باڵای توركیای بڵاو كردۆته‌وه كه ده‌ڵێت چی دیكه ڕێگری له په‌نابه‌رانی سوری ناكه‌ن له سنوری ئاو و وشكانیدا ڕوو بكه‌نه وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌وروپا.
ئه‌و به‌رپرسه كه نه‌یویست ناوی ئاشكرا بكرێت، ڕایگه‌یاند كه له ئێستادا شه‌ڕ له ڕۆژئاوای كوردستان له ناوچه‌ی ئیدلیب به‌رده‌وامه و ئه‌گه‌ری هه‌یه نزیكه‌ی 1 ملیۆن په‌نابه‌ری ڕۆژئاوای كوردستان ڕوو بكه‌نه توركیا.
هه‌روه‌ها هه‌مان ئه‌و به‌رپرسه ئه‌وه‌شی به ئاژانسی ڕۆیته‌رز ئاشكرا كرد كه داوا كراوه له هێزه ئه‌منیه‌كانی سه‌ر سنوره‌كانی توركیا چ له ده‌ریادا چ له وشكانیدا ڕێگری نه‌كه‌ن له په‌نابه‌ره سنوریه‌كان ده‌ربازی وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌وروپا بن.
سه‌رچاوه ئاژانسی Reuters