
لە نێو ئۆتۆمبیلێكی مارسیدیسدا لە سەر ئۆتۆبانی یۆنان 10 پەنابەر و 2 رێبەر دەستگیر كران.
بەرەبەیانی رۆژی یەكشەممە (31/12/2018) لە سەە ئۆتۆبانی ئێگناتیا (Egnatia) نزیك شاری ئالێكساندروپۆلی، ئۆتۆمبیلێكی ماركەی مارسیدی بە 10 پەنابەر و 2 ڕێبەر/قاچاخچی لە لایەن پۆلیسی ئەو شارەوە دەستگیر كران.
بە پێی راگەیندراوی پۆلیسی ئالێكساندروپۆلی، ڕێبەرەكان كە تەمەنیان 19 و 20 ساڵ بوو، یەكیان بینی لە كاتی گەیشتنی 10 پەنابەرەكە لە سەر سنوری یۆنان و توركیا لە ناوچەی گێمیستیس ئێڤرو (Gemistis Evrou) و پاشان پەنابەرەكانیان سوار ئۆتۆمبیلەكە كردبوو.
پۆلیسی ئالێكساندروپۆلی ئاگای لە قاچاخچیەكان ھەبوو و لە ناكاودا گشتیانی دەستگیر كرد.
ئۆتۆمبیلەكە دەستی بەسەردا گیراوە و بریار وایە ھەردوو ڕێبەرەكە رەوانەی دادگا بكرێن.
پشتیوان جاف
بەڕوبەری Pishti-News