
سه‌رۆكی باندێكی قاچاخچێتی گه‌وره له ئه‌سینا ده‌ستگیركرا
به هه‌ماهه‌نگی پۆلیسی ئه‌سینا و پۆلیسی Europol
به هه‌ماهه‌نگی پۆلیسی ئه‌سینا و پۆلیسی Europol توانرا له وڵاتی ئه‌ڵمانیا و یۆنان باندێكی قاچاخچێتی گه‌وره ده‌ستگیر بكرێت
پۆلیسی یۆنان و ئه‌ڵمانیا توانیان له هه‌ردوو ئه‌و وڵاته باندێكی قاچاخچێتی گه‌وره ده‌ستگیر بكه‌ن كه كۆچبه‌ریان به نایاسایی له ئه‌سیناوه ڕه‌وانه‌ی شاره‌كانی ئه‌ڵمانیا ده‌كرد.
به‌هه‌ماهه‌نگی پۆلیسی ئه‌سینا و پۆلیسی ئه‌ڵمانیا (Bundespolizei CIU Halle) له ئۆپه‌راسیۆنێكدا بۆ چه‌ندین خان‌و له هه‌ردوو وڵات‌دا توانرا له ئه‌سینا سه‌رۆكی بانده‌كه ده‌ستگیر بركێت و له ئه‌ڵمانیاش چه‌ند كه‌سێكی ئه‌و بانده ده‌ستگیر بكه‌ن.
كاری بانده‌كه ئه‌وه بوو، له یۆنانه‌وه به ئه‌وراقی ساخته كۆچبه‌ر به نایاسایی ڕه‌وانه‌ی ئه‌ڵمانیا و وڵاتانی دیكه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا بكه‌ن.

پۆلیسی ئه‌ڵمانیا ئۆپه‌راسیۆنێكی ئه‌نجامدا له 4 ناوچه‌ی جیا جیا و هێزی كۆماندۆی ئه‌سیناش له دوو خانوو له ئه‌سینادا توانیان سه‌رۆكی بانده‌كه ده‌ستگیر بكه‌ن. له كاتی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا، پۆلیسی ئه‌سینا ژماره‌یه‌كی زۆری ئه‌وراقی ساخته و پاسپۆرت و پاره‌یان له نێو ماڵی سه‌رۆكی بانده‌كه دۆزی و ده‌ستیان به‌سه‌ردا گرت. هه‌موو ئه‌و ئه‌وراقانه به‌كار ده‌هاتن تاكو كۆچبه‌ر به نایاسایی له ڕێگه‌ی فرۆكه‌خانه‌كانی یۆنانه‌وه ڕه‌وانه‌یه وڵاتانی ئه‌وروپا بكه‌ن.
له چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا، سه‌رۆكی بانده‌كه ڕه‌وانه‌ی دادگای ئه‌سینا ده‌كرێت.
پشتیوان جاف (Pishtiwan Jaf)
به‌ڕێوبه‌ری Pishti-News