
سه‌رۆكی حیزبی نێا دیمۆكراتیا (Nea Dimokatia), كیریاكۆس میچۆتاكیس (Kyriakos Mitsotakis) له چاوپێكه‌وتنێكدا له گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك رۆژنامه‌نووسانی یۆنان ڕایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر له ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوودا، یۆنانیه‌كان هه‌ڵی بژێرن بۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی یۆنان، یاسا و دۆخی په‌نابه‌ران ده‌گۆڕێت.
میچۆتاكیس له سه‌ردانێكی فه‌رمیدا بۆ دورگه‌ی سامۆس، به‌ڵێنی به به‌رپرسانی ئه‌و دورگه‌یه‌یه‌دا كه پارته‌كه‌ی هاوكاری زۆری ئێو دورگانه ده‌كات كه به هۆی كێشه و گرفتی په‌نابه‌رانه‌وه توشی چه‌ندین ناخۆشی و نه‌هامه‌تو بوون. هه‌روه‌ها ئاشكرای كرد كه پارته‌كه‌ی گۆڕانكاری گه‌وره له یاسا و دۆخی په‌نابه‌ران ده‌كات، بۆ به‌رژه‌واندی ژیان و گوزه‌رانی یۆنانیه‌كان به تایبه‌تی له دورگه‌كان.
میچۆتاكیس له چاوپێكه‌وتنێكدا له گه‌ڵ سه‌رۆكی شاره‌وانی سامۆس ڕایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر ببێت به سه‌رۆك وه‌زیران، هه‌وڵی چۆڵ كردنی كه‌مپه‌كانی دورگه‌كان ده‌كات نه‌ك به‌ره‌و شاره‌كانی باكوری یۆنان به‌ڵكو به‌ره‌و توركیا.
سه‌رۆكی پارتی دیمۆكراته‌كانی یۆنان، جه‌ختی له‌وه كرد، ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی مافی په‌نابه‌رێتی وه‌ر ده‌گرن له دورگه‌كانه‌وه، ڕه‌وانه‌ی شاره‌كانی باكوری یۆنان ده‌كرێن، ئه‌گه‌ر ڕافز وه‌ر بگرن ڕه‌وانه‌ی توركیا ده‌كرێن به پێی ئێو ڕێكه‌وتنامه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا و توركیا كه له ساڵی 2016 واژوو كرا.
بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌یش، میچۆتاكیس گوتی كه پێویسته كاتی چاوه‌روان كردنی په‌نابه‌ران له سه‌ر كه‌یسه‌كه‌یان زۆر كه‌متر بكرێته‌وه و له ماوه‌یه‌كی دیاری كرا‌و وه‌ڵام بدرێنه‌وه. هه‌ر كه‌سێك مافی وه‌رگرتنی مافی په‌نابه‌رێتی نه‌بێت، دیپۆرتی توركیا ده‌كرێته‌وه.
له هه‌مان كاتدا سه‌رۆكی دیمۆكراته‌كان، له دورگه‌ی سامۆس، به‌ڵێنیدا كه حكومڕانی پارته‌كه‌ی به شێوه‌یه‌كی جیاواز سه‌رپه‌رشتی ئه‌و بودجه‌یه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا ده‌كات بۆ په‌نابه‌رانی دورگه‌كانی یۆنان كه له ئێستادا به پێی پێویست دابه‌ش ناكرێت له حكومه‌تی پارتی سیریزا كه وێنه‌ی دورگه‌ی سامۆسی ناشرین كردووه.
بڕیار وایه رۆژی یه‌كشه‌ممه، 07/07/2019 هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی یۆنان به‌ڕێوه بچێت و ئه‌گه‌ری هه‌یه حیزبی نێا دیمۆكراتیه یه‌كه‌م به‌ده‌ست بێنێت.
پشتیوان جاف (Pishtiwan Jaf)
به‌ڕێوبه‌ری Pishti-News