جیهان

سه‌رۆكی پێشوی هه‌رێمی كه‌ته‌لۆنیا ئازاد كرا

سه‌رۆكی پێشوی هه‌رێمی كه‌ته‌لۆنیا، كارلێس پوجدێمۆند ئه‌مڕۆ له‌ زینداوخانه‌ی ئه‌ڵمانیا له‌ شاری نۆیمینستێر (Neumünster) ئازاد كرا.

پوجدێمۆند له‌ كاتی هاتنه‌ ده‌ره‌وه‌ی له‌ زیندوخانه‌ی ئه‌ڵمانیا، ژماره‌یه‌ك هاوڵاتی به‌ ئاڵای كه‌ته‌لۆنیا ئاهه‌نگیان ده‌گێڕا و پوجدێمۆند بۆ میدیاكانی ڕاگه‌یاند: ”دایا ده‌كه‌م، حكومه‌تی ئیسپانیا، هه‌موو هه‌ڤاڵه‌ سیاسه‌سیه‌كانم له‌ گرتوخانه‌ی ئیسپانیا ئازاد بكات. شه‌رمه‌زیاریه‌ بۆ ئه‌وروپا، ده‌ستگیركراوی سیاسی هه‌بێت. ئێستا كاتی دیالۆگه‌…”

پوجدێمۆند له‌ مانگی ڕابردوودا له‌ ئه‌ڵمانیا ده‌ستگیر كرا، دوای داواكاری حكومه‌تی ئیسپانیا، به‌ڵام له‌ پێنجشه‌مه‌ی ڕابردوودا، دادگای ئه‌ڵمانیا ڕه‌تی كرده‌وه‌ كه‌ ڕاده‌ستی حكومه‌تی ئیسپانیای بكه‌ت كه‌ وه‌ك مه‌درید داوای كردبوو.

پارێزه‌ری پوجدێمۆند، بۆلفگانك سۆبورگك (Wolfgang Shomburg), ڕایگه‌یاند كه‌ له‌ مافه‌كانی سه‌رۆكی پێشوی كه‌ته‌لۆنیا به‌رده‌وام ده‌بین و هه‌وڵ ده‌ده‌ین، كارلێس پوجدێمۆند ڕاده‌ستی حكومه‌تی ئیسپانیا نه‌كرێت.

پشتیوان جاف

reporter: Pishtiwan Jaf

زیاتر ببینه

ئه‌مانه‌ش ببینه‌

Back to top button