جیهان

سه‌رۆك وه‌زیرانی یۆنان: ئاماده‌ین بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی كه‌ له‌ ئه‌ڵمانیان

سه‌رۆك وه‌زیرانی یۆنان له‌ چاوپێكه‌وتنێكدا له‌ گه‌ڵ رۆژنامه‌ی Financial Times رایگه‌یاند كه‌ یۆنان ئاماده‌یه‌ بۆ ناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران بۆ وڵاتی یۆنان له‌ وڵاتانی باكوریۆ ئه‌وروپاوه‌.

ئه‌لێكسیس چیپراس (Alexis Tsipras) نه‌یشارده‌وه‌ كه‌ ده‌یه‌وێت رێكه‌وتنێكی ئه‌سینا و بێرلین واژوو بكرێت بۆ ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی كه‌ دووباره‌ خۆیان له‌ وڵاتانی باكوری ئه‌وروپا به‌ تایبه‌تی ئه‌ڵمانیا ته‌سلیم ده‌كه‌نه‌وه‌.

له‌ چاوپێكه‌وتنه‌كه‌دا، چیپراس گوتی: به‌ لامانه‌وه‌ ئاساییه‌ كه‌ ژماره‌یه‌ك په‌نابه‌ران ده‌گه‌رێنه‌وه‌ بۆ یۆنان له‌ ئه‌ڵمانیاوه‌، به‌ڵام ئه‌زانین كه‌ ئه‌وه‌ هاوكاری ئه‌ڵمانیا ده‌كات و له‌ هه‌مان كاتیشدا ئه‌مانه‌وێت به‌ كۆچبه‌ره‌ نا یاساییه‌كان بڵێین كه‌ ئه‌وروپا هه‌موو جۆره‌ كۆچبه‌رێك

به‌ پێی ڕاگه‌یاندنه‌كان، بێرلین سه‌ره‌تا ده‌یه‌وێت رێكه‌وتنێك له‌ گه‌ڵ ئیتاڵیا ئه‌نجام بدات بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ كه‌ داوای مافی په‌نابه‌رێتیان كردووه‌ به‌ڵام له‌ هه‌مان كاتدا ئه‌گه‌ر رێكه‌وتنێكیش له‌ گه‌ڵ یۆنان ئه‌نجام بدرێت ئه‌ كات، هاوكاریه‌كی مه‌زن بۆ ئه‌ڵمانیا رێك ده‌خرێت و حكومه‌تی مێركل به‌م شێوه‌یه‌ ده‌یه‌وێت ئه‌وه‌ نیشان بدات كه‌ به‌ گفتو گۆ كردن له‌ گه‌ڵ ئه‌ندامانی یه‌كێتی ئه‌وروپا هه‌موو كێشه‌یه‌ك چاره‌سه‌ر ئه‌كرێت.

به‌رپرسێكی باڵای حكومه‌تی ئه‌ڵمانیا رایانگه‌یاند كه‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی په‌نابه‌ران له‌ یاسای یه‌كێتی ئه‌وروپادا هه‌یه‌ و ده‌شكرێت ئه‌و پرۆسه‌یه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی خێرایی جێ به‌ جێ بكرێت ئه‌گه‌ر مه‌به‌ست هه‌بێت.  دیپلاماتكارانی ئه‌وروپی ده‌ڵێن، بێرلنین له‌ سه‌ره‌تاوه‌وه‌ ده‌یه‌وێت له‌ گه‌ڵ ئه‌سینا و ڕۆما رێكه‌وتنێك ئه‌نجام بدات و دواتریش له‌ گه‌ڵ گشت وڵاتانی ئه‌ندامی یه‌كێتی ئه‌وروپا تاوه‌كوو به‌ به‌رامبه‌ری مادی په‌نابه‌راكان بگه‌ڕێنه‌وه‌.

سه‌رۆك وه‌زیرانی یۆنان، ئه‌لێكسیس چیپراسم، به‌ رۆژنامه‌ی Financial Timesی گوتوه‌ كه‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی په‌نابه‌ران كێشه‌یه‌كی مه‌زن بۆ یۆنان دروست ناكات چونكه‌ مانگانه‌ ته‌نیا 50 بۆ 100 په‌نابه‌ر سنوره‌كانی باكوری یۆنان به‌ره‌و ئه‌وروپا ده‌به‌زێنن.

له‌ هه‌مان چاوپێكه‌وتندا چیپراس ده‌ڵێت:

پێم وابێت ئێمه‌ كێشه‌ی گه‌وره‌ترمان هه‌یه‌ بۆ چاره‌سه‌ر كردن له‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی په‌نابه‌ران. پرسیار ئه‌وه‌یه‌، ئێمه‌ چ ئه‌وروپایه‌كمان ئه‌وێت؟ پێویسته‌ ڕێگه‌یه‌ك بدۆزینه‌یه‌ له‌ ناو چوارچێوه‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تیدا تاوه‌كو په‌نابه‌ران به‌ سه‌ر وڵاتانی ئه‌وروپا به‌ شێوه‌یه‌كی رێك و پێكی دابه‌ش بكرێت. شتێكی ره‌وا نیه‌ هه‌موو ئه‌و كۆچبه‌ر و په‌نابه‌رانه‌ روو بكه‌نه‌ وڵاتی ئه‌ڵمانیا و به‌ كێشه‌یه‌كی ئه‌وروپیش هه‌ژمار بكرێت، بۆیه‌ پێویسته‌ به‌ ڕێك و پێكی دابه‌ش بكرێن به‌ سه‌ر وڵاتانی دیكه‌ی ئه‌وروپا.

به‌ پێی سه‌رۆك وه‌زیرانی یۆنان، كێشه‌ی په‌نابه‌ران چاره‌سه‌ر ده‌كرێت ئه‌گه‌ر له‌ سه‌ر سنوره‌كان، چاودێریكردنێكی زیاتر هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی بتوانرێت په‌نابه‌ران كۆنترۆڵ بكرێت.
هه‌روه‌ها به‌ پێی وته‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی یۆنان، ئێستا كێشه‌ی په‌نابه‌ران بچوكتره‌ له‌ ساڵانی رابردوو چونكه‌ ژماره‌ی ئه‌و كۆچبه‌رانه‌ی كه‌ ده‌ربازی سنوره‌كانی وڵاتانی ئه‌وروپا ده‌بن، زۆر كه‌متره‌ له‌ چاو ساڵی 2015دا به‌ڵام پێویسته‌ چاره‌سه‌رێكی بۆ بكرێت. پێشم وایه‌ كه‌ له‌ كۆبوونه‌ی لوتكه‌ی ئه‌وروپا، سه‌باره‌ت به‌ دۆخی په‌نابه‌ران كه‌ مژارێكی سه‌ره‌كییه‌، چاره‌سه‌رێك نادۆزرێته‌وه‌ چونكه‌ كۆچ كردن به‌ره‌و وڵاتانی ئه‌وروپا به‌رده‌وامه‌ و هه‌ر به‌رده‌وامیش ئه‌بێت.

 

سه‌رچاوه‌: skai.gr ، protothema.gr

پشتیوان جاف (Pishtiwan Jaf)

 

زیاتر ببینه

ئه‌مانه‌ش ببینه‌

Back to top button