
سه‌رۆك وه‌زیرانی یۆنان، كیریاكۆس میچۆتاكیس له میانه‌ی سه‌ردانێكیدا بۆ دورگه‌ی سانتۆرینی و به‌ستنی كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانی تایبه‌ت بۆ میدیا بیانی و جیهانیه‌كان، یه‌كێك له‌وانه پشتی-نیوز، باسی كردنه‌وه‌ی فرۆكه‌خانه‌كانی كرد له ڕۆژی ١٥\٠٦ه‌وه و جه‌ختی له‌وه كرد كه یۆنان له چاوه‌ڕوانی گه‌شتیاره له ته‌واوی ئه‌وروپا.
میچۆتاكیس له دورگه‌ی سانتۆرینی سه‌ره‌تا سه‌ردانی شوێنێكی ئاسه‌واری كۆنی ئه‌و دورگه‌یه كرد له گه‌ڵ وه‌زیری ڕۆشنیبیری یۆنان و له لێدوانێكدا بۆ میدیاكانی ڕاگه‌یاند:
هاوینێكی زۆر گرنگمان له پێشه و ئامانجمان ئه‌وه‌یه كه گه‌شتیاران له باكوری ئه‌وروۆا و جیهان ڕوو له یۆنان بكه‌ن، ڕێز گرتن له ڕه‌نماییه ته‌ندروستیه‌كان و پاراستنی هاوڵاتیان.
تا ئێستا كاری زۆر باشمان كردووه و دڵنیام به هه‌مان شێوه به‌رده‌وام ئه‌بین. پێویسته متمانه‌ی ئه‌منی و ئارامی وڵاته‌كه‌مان به گه‌شتیاران نیشان بده‌ین تاكو له هاویندا سه‌ردانی یۆنان بكه‌ن، وه‌ك له ڕابردوو له سه‌ره‌تای بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا ئه‌و متمانه‌یه‌مان به‌ده‌ستهێنا بۆ هاوڵاتیانمان.
بڕیار وایه له ڕۆژی دووشه‌ممه 15/6, فرۆكه‌خانه‌ی ئه‌سینا و ساڵۆنیك له گه‌ڵ 29 وڵاتی ئه‌وروپا و جیهان بكرێته‌وه تاكو گه‌شتیاران بۆ وه‌رزی هاوین ڕوو له یۆنان بكه‌ن.
پشتیوان جاف (Pishtiwan Jaf)
به‌ڕێوبه‌ری Pishti-News