په‌نابه‌ران

سه‌رۆك وه‌زیرانی یۆنان: توركیا بۆته‌ قاچاخچی فه‌رمی كۆچبه‌ران

ئه‌مڕۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی یۆنان، كیریاكۆس میچۆتاكیس له‌ گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای یه‌كێتی ئه‌روپا سه‌ردانی ناوجه‌ سنوریه‌كانی نێوان یۆنان و توركیایان كرد

 

سه‌رۆك وه‌زیرانی یۆنان، دوای ئه‌وه‌ی له‌ نزیكه‌وه‌ ناوچه‌ سنوریه‌كانی یۆنان و توركیای بینی و له‌ گه‌ڵ به‌رپرسان و هێزه‌ ئه‌منیه‌كان ئاگادار كرایه‌وه‌، له‌ كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژناوانیدا به‌ تووندی وه‌ڵامی توركیای دایه‌وه‌ و وڵاتی توركیای به‌ قاچاخچی كۆچبه‌ران تۆمه‌تبار كرد.

سه‌رۆك وه‌زیرانی یۆنان:

هه‌زاران كۆچبه‌ر كه‌ له‌ ئێستادا هه‌وڵ ده‌ده‌ن سنوره‌كانمان ببه‌زێنن، هیچ په‌یوه‌ندیان به‌ سوریا و ئیدلیب نیه‌. ئه‌مانه‌وێت چاره‌سه‌رێك بۆ سوریا بدۆزینه‌وه‌ به‌ڵام نه‌ك به‌م شێوه‌یه‌. سنوره‌كانمان سنوری یه‌كێتی ئه‌وروپاشن و به‌ هه‌موو شێوه‌یه‌ك ده‌یپارێزین.

توركیا ڕاسته‌وخۆ هه‌ڕه‌شه‌ ده‌كات و به‌ نایاسایی ڕێز له‌ ڕێكه‌وتنه‌كه‌ی له‌ گه‌ڵ یه‌كێتی ئه‌وروپا ناگرێت.

با ڕاستگۆ بین، توركیا هه‌زاران كۆچبه‌ری بێبه‌خت ده‌نێرێته‌ سه‌ر سنوره‌كانی به‌ مه‌به‌ستی ئاڵوگۆركردنی مادی و ئێستا بۆته‌ قاچاخچی فه‌رمی كۆچبه‌ران.

ئێمه‌ چاوه‌ڕێی هاوكاری زیاتری یه‌كێتی ئه‌وروپا ئه‌كه‌ین.

هه‌روه‌ها لۆ كۆنگره‌كه‌دا سه‌رۆك وه‌زیرانی یۆنان جه‌ختی له‌وه‌ش كرد كه‌ ڕێگه‌ نادات هیچ كۆچبه‌رێك سنوره‌كان ببه‌زێنێت به‌ نایاسایی چونكه‌ له‌ ڕێگه‌ی هه‌واڵی چه‌واشه‌كاری و پرۆپه‌گاندا ئه‌ردۆغان ئه‌م كۆچبه‌رانه‌ به‌كار دێنێت.

سه‌رۆك وه‌زیرانی یۆنان:

من ئه‌مه‌ به‌ داگیركردن ده‌زانم كه‌ خه‌ڵكی نه‌ناسراو و به‌گومان، له‌ سه‌ر سنوره‌كانمان هێرش ده‌كه‌نه‌ سه‌ر پۆلیس و هێزه‌ ئه‌منیه‌كانمان به‌ غازی فرمێسكی سوپای توركیاوه‌.

هێزه‌ ئه‌منیه‌كان ڕێگه‌یان نه‌داوه‌ به‌ 24.000 كۆچبه‌ر داخلی ناو خاكه‌كه‌مان بن و ده‌یان كۆچبه‌ری نایاساییان ده‌ستگیر كرد. ئه‌مه‌وێت ده‌ستخۆشی له‌ هێزی سه‌ربای یۆنان بكه‌م. هه‌ڕه‌شه‌كانی ئه‌ردۆغان سه‌ریان نه‌گرت.

په‌یامه‌كه‌م ئه‌وه‌یه‌ بۆ كۆچبه‌ران: هه‌وڵ مه‌ده‌ن داخلی یۆنان بن. ڕێگه‌تان پێناده‌ین

له‌ هه‌مانكاتدا سه‌رۆكی كۆمیسیۆنی یه‌كێتی ئه‌وروپا ڕاسته‌وخۆ به‌ میدیاكانی ڕاگه‌یاند كه‌ به‌م زووانه‌ یه‌كێتی ئه‌وروپا بڕی 700.000.000 ملیۆن یۆرۆ ده‌درێته‌ یۆنان بۆ پاراستنی زیاتری سنوره‌كانی.

سه‌رۆكی كۆمیسیۆنی یه‌كێتی ئه‌وروپا، ئورسولا فۆنده‌ر لاین:

ئێمه‌ بینیمان كه‌ دۆخه‌كه‌ دژواره‌ و ده‌مه‌وێت سوپاسی هاوڵاتیانی یۆنان و پۆلیس و هێزه‌ ئه‌منیه‌كان بكه‌م.

له‌ دوای داوای حكومه‌تی یۆنان بڕیارمان دا هێزی FRONTEX بخرێته‌ ئاماده‌باشیه‌وه‌ و بڕیارمان دا 3 یه‌ختی سه‌ربازی، 3 هه‌لیكۆپته‌ر، 100 سه‌رباز بۆ سه‌ر سنوره‌كان بخه‌ینه‌ خزمه‌تی وڵاتی یۆنان بۆ پاراستنی سنوره‌كانی یۆنان كه‌ سنوری یه‌كێتی ئه‌وروپاشه‌. هه‌روه‌ها بڕی 700 ملیۆن یۆرۆ ده‌ده‌ین به‌ حكومه‌تی یۆنان وه‌ك هاوكاری و پاراستنو سنوره‌كانی له‌ وشكانی و ده‌ریادا.

وه‌ك یه‌كێتی ئه‌روپا له‌ په‌یه‌وه‌ندیدا ده‌بین بۆ هاوكاری كردنی زیاتر و هێور كردنی دۆخه‌كه‌.

سوپاسی یۆنان ئه‌كه‌ین كه‌ به‌رگری نه‌ك ته‌نها له‌ خاكی خۆی ده‌كات به‌ڵكو له‌ خاكی یه‌كێتی ئه‌وروپاش ده‌كات.

له‌ كۆتاییدا، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی یه‌كێتی ئه‌رووپا ڕایگه‌یاند كه‌ پێویسته‌ به‌ سیاسه‌تێكی ئه‌وروپی دۆخه‌كه‌ هێور بكرێته‌وه‌ و باشداری ئه‌مڕۆمان لێره‌ له‌ یۆنان ئه‌وه‌ ده‌گه‌یه‌نێت كه‌ ئاماده‌ین بۆ هه‌موو هاكاریه‌ك. ئه‌مانه‌وێت به‌ توركیا بڵێین كه‌ گفتوگۆ ئه‌كه‌ین به‌ڵام ئه‌بێت ڕێز له‌ یاسا و ڕێكه‌وتنه‌كانی له‌ گه‌ڵ یه‌كێتی ئه‌وروپا بگرێت.

 

پشتیوان جاف (Pishtiwan Jaf)

به‌ڕێوبه‌ری Pishti-News

زیاتر ببینه

ئه‌مانه‌ش ببینه‌

Back to top button