
سه‌رۆك وه‌زیرانی یۆنان، كیریاكۆس میچۆتاكیس، له چاوپێكه‌وتنێكدا بۆ ڕۆژنامه‌وه‌كی ئه‌ڵمانیا داوای كرد ئه‌ڵمانیا و وڵاتانی دیكه‌ی ئه‌وروپاش ڕاسته‌وخۆ په‌نابه‌ران له یۆنان وه‌ر بگرن.
كیریاكۆس میچۆتاكیس له چاوپێكه‌وتنێكدا بۆ ڕۆژنامه‌ی Bild am Sonntag, داوای كرد له ئه‌ڵمانیا و وڵاتانی دیكه‌ی ئه‌وروپا، ڕاسته‌وخۆ په‌نه‌به‌ران له دورگه‌ی لێسڤۆس وه‌ربگرن بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ڕێژه‌ی په‌نابه‌رانی ئه‌و دورگه‌یه كه له ئێستادا زیاتر له 20.000 كۆچبه‌ر و په‌نابه‌ر له كه‌مپه‌كانی ئه‌و دورگه‌دا نشته‌جێن.
به‌ڕێز میچۆتاكیس ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، كه ئه‌مه بیرۆكه‌یه‌كه بۆ ئه‌وه‌ی ڕێژه‌ی په‌نابه‌ران له یۆنان كه‌م بكرێنه‌وه و لێكۆڵینه‌وه له سه‌ر كه‌یسه‌كانی ئه‌و په‌نابه‌رانه له‌و وڵاتانه بكرێن كه وه‌ریان ده‌گرن.
سه‌رۆك وه‌زیرانی یۆنان:
پێویسته هه‌وڵی ڕێكه‌وتنێكی ئه‌وروپی بده‌ین بۆ چاره‌سه‌ر كردنی مافی په‌نابه‌ری و كۆچی نایاسایی وه‌ك كۆمیسیۆنی یه‌كێتی ئه‌وروپا به‌ڵێنی داوه. پێویسته په‌نابه‌ران به وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌وروپا دابه‌شبكرێن.
به پێی میدیاكانی ئه‌وروپا، به‌ڵێنی كۆمیسیۆنی یه‌كێتی ئه‌وروپا بۆ یۆنان ئه‌وه‌بووه، كه له داهاتوودا ڕێكه‌وتنێكی نوێ ده‌كرێت له سه‌ر یاسای كۆچی نایاسایی و په‌نابه‌ران، ئه‌مه‌ش به واتای كه په‌نابه‌رانی یۆنان دابه‌ش بكرێن به وڵاتانی ئه‌ندامی یه‌كێتی ئه‌وروپا و له‌و وڵاتانه لێكۆڵینه‌وه له سه‌ر كه‌یسه‌كانیان بكرێن.
له ئێستادا له كۆی گشتی كه‌مپه‌كانی دورگه‌كانی یۆنان (لێسڤۆس، خیۆس، سامۆس، كۆس، لێرۆس) نزیكه‌ی 39.000 په‌نابه‌ر و كۆچبه‌ر نشته‌جێن، له كاتێكدا توانای هه‌موو ئه‌و كه‌مپانه، مانه‌وه‌ی ته‌نها 7.500 كۆچبه‌ر و په‌نابه‌ره.
كه‌مپی مۆریا له دورگه‌ی لێسڤۆس، كه توانای مانه‌وه‌ی 3.500 په‌نابه‌ری هه‌یه، له ئێستادا زیاتر له 18.000 په‌نابه‌ر و كۆچبه‌ر له‌و كه‌مپه‌دا نشته‌جێن.
ڕێكه‌وتنی یه‌كێتی ئه‌وروپا و توركیا
سه‌باره‌ت به ڕێكه‌وتنی یه‌كێتی ئه‌وروپا و توركیا كه له ساڵی 2016 واژوو كرا، میچۆتاكیس به ڕۆژنامه‌ی ئه‌ڵمانی Bildی ڕاگه‌یاند كه بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ توركیا ڕێكه‌وتنه‌كه‌ی جێ به جێ ده‌كرد به‌ڵام له ئێستادا پابه‌ندی ڕێكه‌وتنه‌كه نیه و پێویسته یه‌كێتی ئه‌وروپا گفتوگۆی له گه‌ڵ بكاته‌وه.
دووباره گه‌ڕاندنه‌وه
ڕۆژنامه‌نوسێكی ئه‌ڵمانی له سه‌رۆك وه‌زیرانی یۆنانی پرسی: ڕاتان چیه له سه‌ر ئه‌و ڤیدیۆیه‌ی كه بڵاو كراوته‌وه كه تێیدا ژماره‌یه‌ك سه‌ربازی یۆنانی ده‌ركه‌وتوون و به به‌له‌م دووباره كۆچبه‌ران ده‌نێرنه‌وه بۆ ناو خاكی توركیاوه (دووباره گه‌ڕاندنه‌وه)؟
له وه‌ڵامدا، میچۆتاكیس گوتی كه له‌و باوه‌ڕه نیم، هیچ سه‌ربازێكی یۆنانی ئه‌و جۆره كاره‌ی كردبێت به‌ڵام پێویسته لێكۆڵینه‌وه له سه‌ر گرته ڤیدیۆكه بكرێت. ئێمه دژی هه‌ر كارێكی نایاسایین كه مافه ڕه‌واكانی مرۆڤ ناپارێزرێن.
پشتیوان جاف (Pishtiwan Jaf)
به‌ڕێوبه‌ری Pishti-News