
فرۆكه جه‌نگیه‌كانی سوپای توركیا به به‌رده‌وامی چه‌ند ناوچه‌یه‌كی سه‌ربازی و ناوچه‌ی سڤیلی ڕۆژئاوای كوردستانیان بۆردوومان كرد، له ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا تا ئێستا دوو كورد شه‌هیدد بوون.
به پێی ڕاگه‌یاندراوی وه‌زاره‌تی به‌رگری سوریا، وه‌ڵامی هێرشه‌كانی توركیای داوه‌ته‌وه و موشه‌كی ئاراسته‌ی دوو ناوچه‌ی باشوری توركیای كردووه.
هه‌زاران هاوڵاتی سڤیلی كورد بێ سه‌رو شوێن بوون و ناوچه‌كانی خۆیان به هۆی بۆردوومانه‌كانی سوپای توركیا چۆڵ ده‌كه‌ن. شه‌ڕه‌كه سه‌خته و توركیا به نیازه ئه‌م ئۆپه‌راسیۆنه تا مانگی 10ی 2020 به‌رده‌وام بێت.
ئه‌و میدیانه‌ی كه له ئێستادا، شه‌ڕه‌كه رووماڵ ده‌كه‌ن، باسی شه‌ڕێكی سه‌خت ده‌كه‌ن و دوای بۆردوومانه‌كانی هێزی ئاسمانی توركیا، سوپای توركیا له ڕێگه‌ی وشكانیه‌وه، داخلی خاكی ڕۆژئاوای كوردستان ده‌بێت.
به پێی ته‌له‌ڤزیۆنی توركی Haberturk, له ئێواره‌ی ئه‌مڕۆوه سرودی سه‌ربازی سه‌رده‌می عوسمانیه‌كان له سه‌ر سنوره‌كانی سوریای و توركیا به ده‌نگێكی به‌رزه‌وه ده‌بیسترا. هه‌روه‌ها له‌و ناوچانه‌ی توركیا كه نزیكن له سنوری سوریا و ڕۆژئاوای كوردستان، تا ڕۆژی دووشه‌مه هه‌موو قوتابخانه‌كان داخراون.
له هه‌مان كاتدا ئه‌ردۆغان ده‌لێت: خودا له گه‌ڵ ئێمه‌دایه
له تویتێكدا، سه‌رۆك كۆماری توركیا ده‌ڵێت:
خودای مه‌زن له گه‌ڵ ئێمه‌دایه.
ڕێز له هه‌موو ئه‌و سه‌ربازانه ده‌گرم كه له‌م ئۆپه‌راسیۆنه‌دا به‌شدارن.
له به‌ره‌به‌یانی سبه‌ینێوه، له زۆربه‌ی مزگه‌وته‌كانی توركیا، مه‌لاكان دوعا بۆ سه‌ربازه توركه‌كان ده‌كه‌ن و داوای پاراستنیان له خودای په‌روه‌ردگار ده‌كه‌ن.
بڕیار وایه، سوپای توركیا تا یه‌ك ساڵی داهاتوو له‌م ئۆپه‌راسیۆنه‌دا به‌رده‌وام بێت و به درێژای 35 كیلۆمه‌تر و پانی 400 كیلۆمه‌تر ڕۆژئاوای كوردستان داگیر بكات.
پشتیوان جاف
به‌ڕێوبه‌ری Pishti-News