
سه‌ربازی سوپای وڵاتی كامێروون 2 ئافره‌ت و 2 منداڵ ده‌كوژن به تۆمه‌تی ئه‌وه‌ی كه ئه‌ندامی بۆكۆ حه‌رامن
گرته‌یه‌كی ڤیدیۆ له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه و تێیدا ژماره‌یه‌كی سه‌ربازی فه‌رمی وڵاتی كامێروون ده‌ركه‌وتوون و 2 ئافره‌ت و 2 منداڵیان ده‌ستگیر كردووه و ده‌موچاویان ده‌پۆشن و به شێوه‌یه‌كی دڕندانه ڕه‌میان ده‌كه‌ن به تۆمه‌تی ئه‌وه‌ی ئه‌ندامی رێكخراوی تیرۆریستی بۆكۆ حه‌رامن.
ئه‌م ڤیدیۆیه ره‌نگدانه‌وه‌یه‌كی زۆری گرتووه‌ته به‌ر و رێكخراوه نێودهوولهتیهكان له سه‌رۆك وه‌زیرانی كامێروون ده‌كه‌ن روون كردنه‌وه بدات له سه‌ر ئه‌م سه‌ربازانه كه هیچ مافی مرۆڤیان نه‌پاراستووه.
سه‌رۆك وه‌زیرانی كامێروون له لێدوانێكیدا رایگه‌یاند كه جل و به‌رگ و چه‌كی ئه‌و سه‌ربازانه كه له ڤیدیۆكه‌دا ده‌ركه‌وتوون له سوپای فه‌رمی كامێروون به كار نایه‌ن، بۆیه ئه‌وانه سه‌ربازی كامێروون نین.
ڕێكخراوه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان رایانگه‌یاندووه كه به‌ڵگه‌یان به‌ده‌ست گه‌یشتووه كه ئه‌و سه‌ربازانه سه‌ر به سوپای كامێروونن.
https://m.youtube.com/watch?v=lnWphqO2lbs&t=6s
Pishtiwan Jaf
به‌رێوبه‌ری Pishti-News