
سۆران عومەر پەرلەمانتاری کوردستان لەلاپەڕەی تایبەتی خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک بڵاویکردۆتەوە” سبەی نامەی دەستلەکارکێشانەوەم لە پەرلەمان پێشکەش دەکەم، دواتریش لەنوسینگەی سلێمانی پەرلەمان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسی دا ھۆکارەکانی بۆ ڕای گشتی دەخەمەڕوو“.
بەپێی زانیاریەکانی پشتی نیوز فراکسیۆنی کۆمەڵ بۆ شوێنگرتنەوەی سۆران عومەر ’عومەر گوڵپی‘ـی وەک شوێنگرەوەی دیاریکردووە.
سۆران عومەر لەدایکبووی ١٢ی کانوونی یەکەمی ١٩٧٨، لە قەرەداغ) سیاسەتوان، ڕۆژنامەنووس و پەرلەمانتارێکی کوردە. ئەندام و سەرۆکی لیژنەی مافی مرۆڤی پەرلەمانی کوردستانە.
پێشتر ڕاوێژکاری ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان بووە، و لە میدیاکانی ئەو حیزبە کاری کردووە. خاوەنی بڕوانامەی بەکالۆریۆسە لە ئامار و ڕاگەیاندن