په‌نابه‌رانجیهان

سێ كورد له‌ به‌ریتانیا بە زیندانی هەتاهەتایی سزادران

سێ گه‌نجی كوردبەهۆی گڕتێبەردانی دووکانەکەیان، 5 هاوڵاتی به‌ریتانیان گیانیان له‌ ده‌ست دا.

 

له‌ مانگی 2ی ساڵی  2018 دا، سێ گه‌نجی كورد له‌ به‌ریتانیا، ئارام کورد، هاوکار حەسەن و ئەرکان عەلی, به‌ هۆی ئاگر گرتنی دووكانه‌كه‌یان له‌ شاری لێسته‌ری به‌ریتانیا، 5  هاوڵاتی به‌ریتانی گیانیان له‌ ده‌ست دا .

دوای لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ رووداوه‌كه‌ و ده‌ركه‌وت، كه‌ ئه‌م ئاگر گرتنه‌ به‌ ئه‌نقه‌ست ئه‌نجام درا له‌ لایه‌ن ئه‌م سێ گه‌نجه‌ كورده‌وه‌ كه‌ دووكانه‌كه‌یان تامین كردبوو و مه‌به‌ستیان ئه‌وه‌ بوو، له‌ ئاگر گرتنێك دا، وه‌ك قه‌ره‌بوویه‌ك، بری 300.000 پاوه‌ن وه‌ر بگرن .

هه‌روه‌ها، به‌ پێی چه‌ند به‌ڵگه‌یه‌ك كه‌ ده‌ستی دادگای لێسته‌ر كه‌وتووه‌، 86 لیتر نه‌وت له‌ دووكانه‌كه‌ی ئه‌و سێ كورده‌ گه‌نجه‌ رژابوو، بۆ ئه‌وه‌ی به‌ شێوه‌یه‌كی خێرایی، دووكانه‌كه‌یان ئاگر بگرێت.

له‌ ئه‌نجامی گڕتێبەردانەکەدا چوار هاوڵاتی به‌ریتانی له‌ سه‌ره‌وه‌ی باڵه‌خانه‌كه‌ گیانیان له‌ ده‌ست دا و ئافره‌تێكی دیكه‌یش كه‌ له‌ دووكانه‌كه‌یان كاری ده‌كرد.

له‌ سه‌ره‌تادا، كورده‌كان رایانگه‌یاندبوو كه‌ به‌ هۆی ته‌قینه‌وه‌، دووكانه‌یكه‌یان ئاگری گرتبوو به‌ڵام دواجار ده‌ركه‌وت كه‌ مه‌به‌ستیان دەستکەوتنی 300 هەزار پاوەند بوو

 

سه‌رچاوه‌: رووداو

زیاتر ببینه

ئه‌مانه‌ش ببینه‌

Back to top button