گشتی

سەرنوسەری ڕۆژنامەیەکی ئەمریکی دوو پرسیاری ئاڕاستەی خوێنەرانی کرد.

سەرنوسەری ڕۆژنامەیەکی ئەمریکی دوو پرسیاری ئاڕاستەی خوێنەرانی کرد.

پرسیاری یەکەم/
دایکێک خاوەنی هەشت مناڵەو سێ لەو مناڵانە نابینان, دوانیان بێ زمانن و ناتوانن قسە بکەن, یەکێکی تریشیان گەشەی مێشکی وەستاوە یاخود (متخلف عقليآ), دايكەکە دووگیانە ئایا تۆ ڕێنمایی و ئامۆژگاری دەکەیت کەوا کۆرپەکەی لە بار ببات نەوەکا مناڵێکی تری کەم ئەندامی ببێت؟
پرسیاری دووەم/
هەڵبژاردنێکی جیهانی دەکرێت بۆ دەست نیشان کردنی سەرکردەیەکی جیهانی بۆ زانین ئەو دەنگەی تۆ یەکلایکەرەوەیە و دەبێتە دوا بڕیار بۆ دەرچونی سەرکردە جیهانییەکە کە بریتین لە سێ هەڵبژاردە زانیاری کەسێتیشیان بەم جۆرەیە:
هەڵبژاردەی یەکەم, کەسێکە ئالودەی جگەرەو ماددە کحولییەکانە تێکەڵاویی و دۆستایەتی سیاسیە بەد ڕەوشتەکان دەکات, بڕوای بە فاڵچێتی و ئەستێرەناسی (منجم) هەیە, لە هەمان کاتدا جێژوان و دۆستایەتی دوو عاشق دەکات.
هەڵبژاردەی دووەم, تاکو دوای نیوەڕۆ دەخەوێت, ئالودەی ماددە کحولییەکانە لە تەمەنی لاوییەتی و لە قوتابخانە ماددەی ئەفیونی بە کار هێناوە, دوو جار لە کارەکەی دەرکراوە.
هەڵبژاردەی سێهەم, کەسێکی ڕوەکییە (واتا گۆشت ناخوات یا خوود بە دەگمەن), پاڵەوانەو خاوەنی چەندین مەدالیای ئازایەتییە (نوط الشجاعة), جگەرە ناکێشێ و ماددەی کحولی ناخواتەوە مەگەر لە بۆنەکان بیرەیەک بخواتەوە, بە هیچ شێوەیەک ناپاکی لە گەڵ هاوسەرەکەیدا نەکردووە.

لە ژمارەی دواتری ڕۆژنامەکەدا وەڵامەکان بەم شێوەیە بوون.
پرسیاری یەکەم, خوێنەری ئازیز گەر تۆ ئامۆژگاری لە بارچونی کۆرپەکەت بکردبایە ئەوا دەبووی بە بکوژی بتهۆفن.
پرسیاری دووەم کەسایەتییەکان بریتین لە:
هەڵبژاردەی یەکەم فڕانکلین رۆزفلت سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا.
دووەم, وینستۆن چرچل سەرۆک وەزیرانی بەڕیتانیا.
سێهەم, سەرکردەی نازییەت ئەدۆلف هیتلەر.

زیاتر ببینه

ئه‌مانه‌ش ببینه‌

Back to top button