گشتی

شاره‌وانی دورگه‌ی لێسڤۆس، داوا له‌ حكومه‌تی یۆنان ده‌كات، كۆچبه‌ران له‌ دورگه‌كه‌ی دووربخرێنه‌وه‌

 

ئێواره‌ی رۆژی یه‌كشه‌مه‌ی 22-04-18، ژماره‌یه‌ك هاوڵاتی یۆنان له‌ سه‌نته‌ری دوورگه‌ی لێسڤۆس (میتیلینی)، خۆپیشاندانێكی ئاساییان ئه‌نجامدا، بۆ ئازاد كردنی سه‌ربازه‌ یۆنانیه‌كان كه‌ له‌ لایه‌ن حكومه‌تی توركیاوه‌ چه‌ند مانگێكه‌، ده‌ستگیر كراون. خۆپیشاندانه‌كه‌، كاتژمێر 20:00 كۆتایی پێ هات و یۆنانیه‌كان شوێنه‌كه‌یان به‌ره‌ به‌ره‌ چۆڵ ده‌كرد. له‌ هه‌مان شوێندا، ژماره‌یه‌ك كۆچبه‌ری لێ بوون له‌ گه‌ڵ منداڵان و ئافره‌تانیش. كاتژمێر 22:00 نزیكه‌ی 200 هاوڵاتی ره‌گه‌زپه‌رست به‌ره‌و كۆچبه‌ره‌كان رۆشتن و داوایان لێ كردن ئه‌و شوێنه‌ چۆڵ بكه‌ن. كۆچبه‌ران ڕازی نه‌بوون و ره‌گه‌زپه‌رسته‌كان به‌ به‌رد و زنجیری تەنوورە، هێرشیان كرده‌ سه‌ر كۆچبه‌ره‌كان به‌ تایبه‌تی سه‌ر ئافره‌ته‌كان كه‌ منداڵی بچوكیان له‌ گه‌ڵ بوو.

شه‌ڕ و پێكدادانێكی گه‌وره‌ ڕوویدا نێوان هه‌ردولا بۆ ماوه‌ی 3 كاتژمێر. هێزه‌ ئه‌منیه‌كان هاوكاری كۆچبه‌رانی ده‌كرد چونكه‌ هێرشی ره‌گه‌زپه‌رسته‌كان زۆر سه‌خت بوو.

به‌ پێی میدیاكانی دورگه‌ی لێسڤۆس، ره‌گه‌زپه‌رسته‌كان به‌ مه‌به‌ست به‌رد و زنجیری تەنوورە ده‌گرته‌ ئافره‌ته‌كان و منداڵه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی به‌ سه‌ختی برینداریان بكه‌ن.

ئه‌وكات هێزه‌ ئه‌منیه‌كان به‌ هاوكاری ڕه‌كخراوه‌ نا حكومیه‌كانیش   كۆچبه‌ره‌كانیان پاراست له‌ ره‌گه‌زپه‌رسته‌كان هه‌وڵیاندا، له‌و شوێنه‌ دووریان بخه‌نه‌وه‌.

هێرشی ره‌گه‌زپه‌رسته‌كان به‌ره‌ به‌ره‌ زیادی ده‌كرد، به‌ پێی لاوكراوه‌كان، له‌ ده‌ره‌وه‌ی لێسڤۆس ره‌گه‌زپه‌رستی دیكه‌ ده‌هاتن بۆ هاوكاری و دژایه‌تی كۆچبه‌ران.

شه‌ڕ و پێكدادانه‌كه‌ تا كاتژمێر 3ی شه‌وی خه‌یاند و به‌رپرسی پۆلیسی شاره‌كه‌، كه‌مپی كۆچبه‌ره‌كانی كۆنترۆڵ كرد بۆ ئه‌وه‌ی كۆچبه‌ران هه‌وڵی وه‌ڵامی هێرشی ره‌گه‌زپه‌رسته‌كان نه‌ده‌نه‌وه‌.

 

هاوڵاتیانی دوورگه‌كه‌ نیگه‌ران بوون و داوایان كرد له‌ شاره‌وانی دوورگه‌كه‌، كارێك بكات بۆ ئه‌وه‌ی كه‌مپی كۆچبه‌ران نامێنێته‌وه‌.

هه‌ر له‌ به‌یانی 23-04-18, شاره‌وانی لێسڤۆس به‌ فه‌رمی نامه‌یه‌كی ئاراسته‌ی وه‌زیری په‌نابه‌ران و سه‌رۆك وه‌زیران و وه‌زیری ئه‌منی یۆنان كرد كه‌ تێیدا داوای كرد، هه‌موو كۆچبه‌ره‌كان له‌ میتیلینی نه‌مێنه‌وه‌ و داوای داخستنی كه‌مپی كۆچبه‌ره‌كانیشی كرد.

هه‌روه‌ها داوای كرد، كه‌ ناكرێت 10.000 كۆچبه‌ر له‌ شوێنه‌ك بن كه‌ ژماره‌ی دانیشتوی ته‌نانه‌ت 27.000 هاوڵاتی یۆنانیه‌. له‌ كاتێكدا، كۆچبه‌ران دۆخی ئه‌منی دورگه‌كه‌یان خراپ كردووه‌ و هاوڵاتیه‌ یۆنانیه‌كانیش هه‌ست به‌ نا ئه‌منی له‌ ناو شاری خۆیان ده‌كه‌ن.

له‌ كۆتای نامه‌كه‌یدا، شاره‌وانی دورگه‌ی لێسڤۆس گوتی كه‌ چه‌ند جارێكی دیكه‌ش داوام كردووه‌ له‌ حكومه‌تی یۆنان، كارێكی به‌ په‌له‌ بكات بۆ چاره‌سه‌ری دۆخی كۆچبه‌ران له‌م دورگه‌یه‌ به‌ڵام بێ وه‌ڵام مایه‌وه‌ داواكه‌م. ئه‌گه‌ر ئه‌م جاره‌ش كارێكی به‌ په‌له‌ نه‌كه‌ن، ئه‌وكات هێرش و شه‌ڕ و پێكدادان دووباره‌ ده‌بێته‌وه‌ و زۆرترین زه‌ره‌رمه‌ند دورگه‌ی لێسڤۆس ده‌بێت.

 

پشتیوان جاف (Pishtiwan Jaf)

 

 

https://www.facebook.com/100010864297609/videos/592919207746884/

 

 

 

 

https://www.facebook.com/100010864297609/videos/592842074421264/

 

https://www.facebook.com/100010864297609/videos/592929227745882/

 

زیاتر ببینه

ئه‌مانه‌ش ببینه‌

Back to top button