جیهان

شاره‌وانی ڤێنێسیا: هه‌ر كه‌سێك بڵێت ”الله أكبر” ده‌یكوژێن

 لویجی برونیارۆ شاره‌وانی شاری ڤێنێسیای ئیتاڵیا له‌ كۆنگه‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی ئاشكرای رایگه‌یاند كه‌ فه‌رمانی داوه‌ به‌ هه‌موو ده‌سگا ئه‌منیه‌كانی ئه‌و شاره‌، هه‌ر هاوڵه‌تیه‌ك یاخوت گه‌شتیارێك هاوار بكات و بڵێت ”الله أكبر” یه‌كسه‌ر بیكوژن

شاره‌وانی ڤێنێسیا دووپاتی كرده‌وه‌ كه‌ ئه‌منی شاره‌كه‌ی له‌ هه‌موو شتێك گرنگتره‌ و راشیگه‌یاند كه‌ ڤێنێسیا زۆر ئه‌مین تره‌ له‌ به‌رسه‌لۆنه‌ی ئیسپانیا، چونكه‌ له‌ هه‌موو شوێنێك پۆلیسی هه‌یه‌.

له‌ كۆنفرانسێكدا له‌ شاری ریمینی ئیتاڵیا، لویجی برونیارۆ گوتی:

ڤێنێسیا شارێكی ئه‌مینه‌ و ده‌سگا ئه‌منیه‌كان شاره‌كه‌یان كۆنترۆڵ كردوه‌ . ئه‌گه‌ر كه‌سێك له‌ شه‌قامێكی ڤێنێسیا ڕابكات و بڵێت ”الله أكبر” یه‌كسه‌ر پۆلیسه‌كان ده‌یكوژن.

هه‌ر وه‌ها گوتیشی: ئه‌گه‌ر ئه‌وان ده‌یانه‌وێت برۆن بۆ لای الله، ئه‌وه‌ ئێمه‌ ده‌یانێرین به‌ هیچ زیانێك

شاری ڤێنێسیا یه‌كێكه‌ له‌ شاره‌ سه‌رنج راكێشه‌كانی ئه‌وروپا كه‌ رۆژانه‌ ٦٠.٠٠٠ گه‌شتیار سه‌ردانی ده‌كه‌ن. له‌ مانگی ٤ی ئه‌مساڵدا ٤ كه‌س ده‌ستگیر كران له‌ ڤێنێسیا به‌ تۆمه‌تی تیرۆر. ئه‌و ٤ كه‌سه‌ به‌ نیاز بوون گردێكی په‌ڕینه‌وه‌ی ئه‌و شاره‌ بتقێنه‌وه‌.

زیاتر ببینه

ئه‌مانه‌ش ببینه‌

Back to top button