
شاسوار عبدلواحید خاوەنی كۆمپانیای نالیا لەماوەی ڕابردوو ڕۆڵێكی كارای ھەبوو لە گەشەپێدان و ھاوكاری و كۆمەككردنی چینی ھەژاران وەك بازرگانێك لە ھەرێمی كوردستان وەلەم دواییانەدا ھەوڵ و تێكۆشانێكی بێ وچانی لە خزمەت بزاڤی ئەم سیاسەتە شكستخواردووەی ھەرێمی كوردستان بەگڕخستووە .
لەماوەی ڕیفراندۆمدا وەك بەرەیەكی دژ بە ڕیفرانۆم شیعاری نەخێر لە ئێستادا بۆ ڕیفراندۆم زیاتر خۆی ھێنایە پێش لەم سیاسەتە چەق بەستووەی ھەرێمی كوردستان ، خۆ ھەرچەند شاسوار عبدلواحید بازگانێكە لە نێو بازرگانەكانی ھەرێم بەڵام بە جیاواز لە بازرگانەكانی دی كاری ھۆشیاركردنەوەو گرنگیدان بووە بە چینی گەنجان .
لە ئێستادا شاسوار عبدلواحید بە جیاواز لەم كارانەی پێشووی وەك سەرۆكی لیستی نەوەی نوێ بۆ ھەڵبژاردنەكانی داھاتوو لە ئامادەكاریدایە وەك خۆشی ئاماژەی پێكردووە بۆ ماڵپەڕی Pishti-News دوا گرنگ نیە ئەگەر بە چوونمە ناو سیاسەت و بەتایبەت ئەم سیاستە چەق بەستووەی ھەرێم كە ھەرچەند ئامانجم ڕێكخستنی نێو ماڵی كوردیە پەرەپێدان بە چینی گەنجان و مافی ئارەت بەتایبەتی، ببێتە مەترسیەك بۆ سەر ژیانی خۆم و كارە بازرگانیەكەم .
وە ئاماژەشی بەوە كرد وەك چۆن لە ماوەی ڕابردوو كارم بۆ ھۆشیاركردنەوەی تاكی گەل بووە وە بەردەوام ئەبم تا گەلەكەم ئەگەیەنم بە ئامانجێك وە كۆڵنەدانیشم ھاوشێوەی كارە بازرگانیەكەم ئامانجی خۆی ئەبت بپێكێت