کوردستان

شاسوار عبدلواحید: پێم سەیرە هەندێک کەس گلەیی لە بەختی خۆی و حاڵی وڵاتەکەی دەکات ؟!

تۆیەکی هاوڵاتی (بەشێک لو هاوڵاتیان و کادیرانی حیزبەکان ) , کە هەرچی ئەم حیزبانە بیکەن هەر پشستیوانیان دەکەیت , هەرچی سەرکردەی فاشیل و سیاسی فاشیل و دوو روو و بی هەڵوێست هەیە هەر پشستیوانی دەکەیت و دوای دەکەویت ,

دوای ٢٦ ساڵ درۆ , دوای درۆی ریفراندۆم ,هێشتا جارێکی تر باوەڕ بە درۆکانیان دەکەیتەوە , بەشداریان لە دروستکردنی ئەم دۆخە خراپە بە ئاسایی وەردەگریت , بێ هەڵوێستیان و دژ نەوەستانەوەیان بە روی بارزانی , هەم بە ئاسایی وەردەگریت ,

هەر چی دەکەن هێستا دیفاعیان لێ دەکەیت و دوایان دەکەویت , حیزبت پیرۆز کردوە و حیزبت لێ بوە ئامانج , نەک جۆشگوزەرانی و باری ژیانی خۆت , کەچی هێشتا سەرباری ئەمانە گلەیی لە وەزعی خۆت و حاڵی وڵاتەکەت دەکەیت ؟؟ دەی وەڵا ئەوە جارێکی تر دەیڵێمەوە ,

ئەو عەقڵییەتانە و ئەو جۆرە لە خەڵکی زۆر لەمە خراپتریان قابیلە و ئەم حیزب و سەرکردە سیاسیانە زۆر زۆری زیادە بۆ ئەو جۆرە لە بەشەر.

بزانە نەوەی زیندو خۆشی خۆی لا ئامانج و پیرۆزە , نەوەی مردویش خۆشی سەرکردەکان و پیرۆزی حیزبی لا ئامانجە . چەند ساڵی ترتان پێوسیتە بۆ ئەوەی واز لەم جنێوفرۆش و دەموچاو سواو و فاشیلانە بێنن , کە لە ژیانیاندا جگە لەم

سیاسەتە فاشیلە ئیشێکی تر نازانن بیکەن !! تێبینی : ئەم وێنەیە هی پێش ریفراندۆمە لە لندەن , بە خەڵکانێکم دەوت کوری فەقیر بە کوشت مەدەن , ئەمەی کە هەمانە لە دەستی مەدەن , بەڵام لەبەر ئەوەی حیزبێک مانگی ٧٠٠ هەزار دیناری بۆ هەندێک لەو کەسانە بریوەتەوە,

ئەوا جنێویان بەئێمە دەدا لەو کاتەدا , لە کتێکدا ئەمانە لە بەریتانیاش دەژیان و خەڵکانێکی فەقیر و نەگبەتیش هەبوون هیوایان لەسەر ئەمانە هەڵچنی بوو کە رۆژێک بێت ئەمانە سودێکیان بۆ کوردستان هەبێت (تەبعەن تەنها مەبەستم ئەوچەند کادیرە حیزبییە کە کێشەکەیان نایەوە , نەک هەمو ئامادەبوان کە خەڵکی ۆر زۆر باش و پڕ هەڵوێستی تیا بوو).

شاسوار عه‌بدولواحید

زیاتر ببینه

ئه‌مانه‌ش ببینه‌

Back to top button